ئاشڵی کۆڵ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Ashley Cole | |
لەدایکبوون | Stepney، شانشینی یەکگرتوو | ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٠
وڵاتی وەرزش | ئینگلتەرا |
ناوی خوازراو | El lleó |
ھاوسەر | Cheryl |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | fullback |
پەروەردە | Bow School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢، UEFA Euro 2004، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ |
خول | خولی نایابی ئینگلیزی، Major League Soccer |
ئاشڵی کۆڵ (لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠) ڕاھێنەری تۆپی پێی ئینگلیز و یاریزانی پێشووە. وەک یاریزانی بەرگریکاری چەپ یاری کردووە، دیارترینیان بۆ ئارسناڵ و چێڵسی بووە. کۆل لەلایەن زۆرێک لە ڕەخنەگران و یاریزانە پیشەگەرەکانی ھاوڕێیەوە بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت، یەکێکە لە گەورەترین یاریزانە ئینگلیزییەکانی ھەموو سەردەمەکان[١]ھەروەھا یەکێکە لە گەورەترین بەرگریکاری چەپ لە مێژووی وەرزشەکەدا.[٢] کۆل لە شاری ستێپنی لە لەندەن لەدایکبووە، لە یانەی ئارسناڵ دەستی کردووە بە یاریکردن و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩ یەکەم یاری تەواوی لەگەڵ یانەکەدا ئەنجامداوە، دواتر ٢٢٨ یاری ئەنجامداوە و ٩ گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە. لەگەڵ ئارسناڵ دوو نازناوی پرێمییەرلیگی بەدەستھێنا، سێ جامی یەکێتی ئینگلتەرا، و ئەندامێکی دانەبڕاو بوو لە تیپی " ئارسناڵ " لە وەرزی ٢٠٠٣–٢٠٠٤، کە وەرزەکەیان بەبێ دۆڕان تەواو کرد. ھەروەھا کۆل لە یەکەم یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ئارسناڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ بەشداری کرد؛ یانەکە بە ئەنجامی ٢–١ بە یانەی بارسێلۆنا دۆڕا. لە مانگی ئابی ٢٠٠٦، ڕوویکردە چێڵسی، لەگەڵیدا نازناوی زیاتری بەدەستھێنا، لەوانە پریمەرلیگ لە وەرزی ٢٠٠٩–٢٠٠٢، چوار جامی یەکێتی ئینگلتەرا و یەک خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لە کۆتایی وەرزی ٢٠١٣–٢٠١٤ لەلایەن چێڵسییەوە ئازادکرا.[٣][٤] یەکێکە لەو دوو یاریزانەی کە لەگەڵ دوو یانە نازناوی دووانەیان بەدەستھێناوە، لەگەڵ نیکۆلاس ئەنێلکا.[٥]کۆل لە ساڵانی ٢٠٠١ تا ٢٠١٤ یاریزانی ئینگلتەرا بووە و لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ یاری کردووە، ھەروەھا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤ وجامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ یاری کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ وەک باشترین یاریزانی ئینگلتەرا ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١٤ وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ھێنا.[٦]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)[بەستەری مردوو]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاشڵی کۆڵ تێدایە. |