ئانێ شێرلی (بە ئینگلیزی: Anne Shirley) ناوی کەسایەتییەکە لە چیرۆکێکی بەناوبانگدا لە ڕۆمانێک بە ناوی ئان شێرلی لە گرین گەیبڵز نوسراوەی لووسی ماد موونتگمێری لەساڵی ١٩٠٨ی زایینی.
ئانێ کچێکی شڵەیە بە قژێکی سوورەوە کە لە ھەتیوخانە گەورە بووە. کچێکی ژیر بە خەیاڵێک کە ھیچ سنوورێک ناناسێ، کچێک بە دەیان ئاواتی جۆراوجۆر، بە ڕۆحێکی تێکۆشەر و بە ھەستێکی سادە و ساکار، تێدەکۆشێت ژیانێکی نوێ دەست پێ بکات. سەرەڕای ھەموو ئەو کێشانەی بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانی دێنە سەر ڕێگەی؛ داھاتوو ھێندە لەپێش چاوی جوان و ڕوونە کە لەگەڵ ھەموو دۆخ و کێشەیەکدا بە ئاسانی ڕا دێت.
ئانێ لە ھەتیوخانە گەورە بووە، تەمەنی کە دەبێتە یازدە ساڵ خوشک و برایەکی بەساڵاچوو، ماریلا و ماتیۆ کاتبێرت دەیھێننە لای خۆیان و لە کۆشکی گرین گەیبڵز لە ئاوایی ئێڤێنلی بەخێوی دەکەن. ئانێ شێرلی لەم کۆشکەدا بەسەرھاتی زۆری دەبێت، گەورە دەبێت، ھاوڕێی زۆر دەبینێتەوە، لە زانکۆ دەرس دەخوێنێت، ھاوسەریگیری دەکات و...
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئان شێرلی تێدایە. |