ئانا ڕاگسدەیل کامپ[١]، (بە ئینگلیزی: Anna Camp؛ لە ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٨٢) لەدایک بووە[٢]، ئەکتەرێکی ئەمریکییە و ڕۆڵی ئاوبری پۆسنی بینیوە لە زنجیرە فیلمی پیتچ پێرفێکت
کەمپ لە شاری ئایکن لە ویلایەتی کالۆرینای باشوور لەدایکبووە. دایکی ناوی دی بووە خۆبەخشێکی پارتی دیموکراتە و باوکی بەناوی تۆماس سیوێڵ کامپ بەڕێوەبەری بانکە[٣][٤]. خوشکێکی گەورەی ھەیە بە ناوی سالودا.
کامپ بە ڕەچەڵەک بەریتانیە، بڕێکی کەمتر لە ڕەچەڵەکی ھۆڵەندی و فەرەنسی و سویدییە و لە شاری کۆڵۆمبیا لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور گەورە بووە. لە قوتابخانەی میدۆفیڵدی سەرەتایی خوێندوویەتی و لە پۆلی دووەمدا لە بەرھەمێکی پەروەردەی بەرەنگاربوونەوەی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکاندا ڕۆڵی بینیوە، ئەمەش بووە ھۆی ناساندنی نواندن پێی[٥]. لە ساڵی ٢٠٠٤ لە زانکۆی کالۆرینای باکوور لە قوتابخانەی ھونەر دەرچووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ھونەرە جوانەکان بەدەستھێناوە[٦][٧]، دوای ماوەیەکی کەم ڕووی لە شاری نیویۆرک کردووە.[٨]
کامپ تا مانگی ئەیلولی ٢٠٠٨ دەستگیرانی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی مایکڵ ماسلۆری بوو لە ساڵی ٢٠١٠ ھاوسەرگیریان کرد و لە ساڵی ٢٠١٣ داوای جیابوونەوە[٩][١٠]، کامپ لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی بە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ سکایلەر ئەستین کرد ھاوکاری بووە لە فیلمی پیچ پێرفێکت[١١] ، باس لەوە دەکرێت کە ئەو دوو ھاوسەرە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ بوونە دەستگیرانی یەکتر[١٢]، لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھاوسەرگیریان کردووە[١٣]، لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٩، ژن و مێردەکە ڕایانگەیاند کە داوای جیابوونەوە دەکەن[١٤]. لە کۆتایی مانگی ئابی ئەو ساڵەدا جیابوونەوەکە یەکلایی بووەوە.[١٥]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
"He said, 'We're in it together'", Camp, 25, said.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
"He said, 'We're in it together'", Camp, 25, said.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite magazine}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانا کامپ تێدایە. |