ئانتۆنیۆ کۆنتی

ئانتۆنیۆ کۆنتی
20150616 - Portugal - Italie - Genève - Antonio Conte
کۆنتی لە ساڵی ٢٠١٥
زانیاری کەسایەتی
ناوی تەواو ئانتۆنیۆ کۆنتی[١]
ڕێکەوتی لەدایکبوون ٣١ی تەممووزی ١٩٦٩[٢]
شوێنی لەدایکبوون لێچێ، ئیتاڵیا
باڵا ١،٧٨م[٣]
جێگای یاریکردن ناوەڕاست
زانیاریی یانە
یانەی ئێستا تۆتنھام (ڕاهێنەر)
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
١٩٨٥-١٩٩١ لێچێ ٨١ (١)
١٩٩١-٢٠٠٤ یوڤێنتوس ٢٩٦ (٢٩)
سەرجەم ٣٧٧ (٣٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
١٩٩٤-٢٠٠٠ ئیتاڵیا ٢٠ (٢)
ڕاهێنەرایەتی
٢٠٠٦ ئارێزۆ
٢٠٠٧ ئارێزۆ
٢٠٠٧-٢٠٠٩ باری
٢٠٠٩-٢٠١٠ ئاتەلەنتا
٢٠١٠-٢٠١١ رۆبور سیێنا
٢٠١١-٢٠١٤ یوڤێنتوس
٢٠١٤-٢٠١٦ ئیتاڵیا
٢٠١٦-٢٠١٨ چێڵسی
٢٠١٩-٢٠٢١ ئینتەر میلان
٢٠٢١- تۆتنھام
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).

ئانتۆنیۆ کۆنتی (گۆکردنی ئیتاڵی: [anˈtɔːnjo ˈkonte];[٤][٥]؛ لە دایکبووی ٣١ی تەممووزی ١٩٦٩) یاریزان و ڕاهێنەری پیشەیی تۆپی پێی ئیتاڵی یە.

کۆنتی وەک یاریزانی ناوەڕاست یاری دەکرد، و کاروانی وەرزشی لە یانەی لێچی ناوخۆیی دەستپێکرد، و دواتر بووە یەکێک لە کاریگەرترین و باشترین یاریزانەکان لە مێژووی یوڤێنتوس. سەرکردایەتی یانەکەی کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ، جگە لەوە پێنج نازناوی سێریا ئەی بە دەست هێنا لە نێوان نازناوەکانی تر.[٦] هەروەها یاری بو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەنجامداوە، و بەشداری جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٤ و یۆرۆی ٢٠٠٠ کردووە، کە لەهەر دوو جاردا ئیتالیا بە پلەی دووەم کۆتایی پێ هێنا.

لە ساڵی 2006 دەستی بە ڕاهێنەرایەتی کرد، و بووە هۆی بردنەوەی سێریا بی بۆ یانەی باری، و سەرخستنی یانەی سیێنا لە هەمان خول دوای دوو ساڵ. لە ساڵی ٢٠١١ دەستی بە ڕاهێنەرایەتی یانەی یوڤێنتوس کرد، و سێ نازناوی خولی ئیتاڵی یەک لەدوای یەک بەدەست هێنا، و لە ساڵی ٢٠١٤ بەرپرسیاریەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیای گرتە ئەستۆ تا یۆرۆی ٢٠١٦. دوایی بووە ڕاهێنەری چێڵسی و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی پریمەرلیگ لە یەکەم وەرزی،[٧] لە وەرزی دووەمی لە گەڵ یانەی چێڵسی FA cupی بەدەست هێنا. لە ساڵی ٢٠١٨ کۆنتی لە ڕاهێنەرایەتی یانەی چێڵسی لادرا، و دوای یەک ساڵ ڕووی کردە یانەی ئینتەر میلان.[٨] و لە دووەم و کۆتا وەرزی لەگەڵ ئینتەر خولی ئیتاڵی بەدەست هێنا.

کۆنتی بووە هۆکاری دووبارە بڵاوکردنەوەی پێکهاتەی 3-5-2 دوای ئەوەی، کە بەکارهێنانی زۆر سنوورداری بە خۆیەوە بینی لە سەرەتای دەرکەوتنی لە جامی جیهانیی فیفای ١٩٩٠.[٩]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Comunicato Ufficiale N. 248» [Official Press Release No. 248] (PDF). Lega Serie A. ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. p. 3. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Antonio Conte». FIFAA. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Antonio Conte». Worldfootball.net. لە ٥ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ Luciano Canepari. «Antonio». DiPI Online (بە ئیتالی). لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ Luciano Canepari. «conte». DiPI Online (بە ئیتالی). لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «Conte ready to carve out his Italy vision». FIFA. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-date= / |archive-url= timestamp mismatch; 2014-08-18 suggested (یارمەتی)
  7. ^ «Only Antonio Conte could have won the Premier League title with Chelsea's squad, writes Tony Evans».
  8. ^ «ANTONIO CONTE WILL BE INTER'S NEW COACH». inter.it. ٣١ی ئایاری ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  9. ^ «From the Catenaccio to the 3-5-2: Italy's love affair with tactics and strategy • Outside of the Boot». Outside of the Boot (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٤ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]