ئانسومانێ «ئانسو» فاتی (بە ئینگلیزی: Ansu Fati) یاریزانێکی پیشەگەری گینیا بەساوییە کە یاری بۆ یانەی برایتن ئاند هۆڤ ئالبیۆن دەکات، بە شێوەی خواستن لە یانەی بارسێلۆنا. فاتی لە ڕۆڵی هێرشبەر و باڵی چەپ یاریدەکات.[١] فاتی لەدایکبووی گینێ بیساوە، و یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات.
ئانسو دوای وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ئیسپانی بڕیاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەکە بکات. ئەو وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان دەناسرا.[٢][٣][٤]
ئامارەکانی لەگەڵ یانە | |||
---|---|---|---|
ساڵەکان | یانە | یاری | گۆڵ |
2019– | بارسێلۆنا | 31 | (11) |
ئامارەکانی لەگەڵ هەڵبژاردە | |||
2019– | ئیسپانیا خوار ٢١ ساڵ | 2 | (0) |
2020– | ئیسپانیا | 4 | (1) |
لەدایکبووی وڵاتی بیساو، فاتی گەشتی کردە ئیسپانیا (ھێرێرا، سیڤیلیا، ئەندالوسیا) لەگەڵ خێزانەکەی لە تەمەنی ٦ ساڵیدا، کاتێک برا گەورەکەی پەیوەندی بە یانەی «سیڤیلیا» و کرد.[٥] پاش ئەوەی فاتی لەگەڵ یانەی «سی دی ئێف ھێرێرا» و «سیڤیلیای لاوان» یاریکرد، پەیوەندی بە یانەی ئەکادیمیای «بارسێلۆنای لا ماسیا» و کرد لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا،[٦][٧] ساڵێک پاش ئەوەی برا گەورەکەی وەک ئەو پەیوەندی بە لا ماسیاوە کردبوو.[٨]
لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٩، فاتی ڕێککەوت لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی ٢٠٢٢.[٩] لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٩، پێشئەوەی دەربکەوێ لە یانەی یەدەگی بارسێلۆنا، فاتی بەشێوەیەکی سەرەکی یاری یەکەمی خۆی ئەنجامدا لە خوولی ئیسپانیدا، لە درەنگانی یارییەکە ھاتە ناو یاریگا لە شوێنی یاریزان کارلۆس پیرێز لە بردنەوەیەکی (٥–٢) دژی یانەی ڕیال بیتس؛[١٠] لە تەمەنی ١٦ ساڵی و ٢٩٨ ڕۆژدا، فاتی بوو بە دووەم لاوترین یاریزان کە یاریبکات لە یارییەکی پیشەگەری خوولی ئیسپانیدا، تەنھا ١٨ ڕۆژ گەورەتر لە «ڤینێنچ مارتینێز» لە ساڵی ١٩٤١دا.[١١]
لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩، فاتی یەکەم گۆڵی خۆی بۆ یانەکەی کرد لە یاری نێوان بارسێلۆنا و ئۆساسونا لە یاریگای «ئەل سەدەڕ» (پامپلۆنا) لە تەمەنی ١٦ ساڵی و ٣٠٤ ڕۆژیدا، فاتی بوو بە لاوترین یاریزان کە گۆڵ بۆ بارسێلۆنا بکات لە یارییەکی پیشەگەر لە مێژوودا و بوو بە سێیەم لاوترین یاریزان کە گۆڵێک بکات لە یارییەکی پیشەگەردا لە خوولی ئیسپانیا.[١٢]