شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئاپرتوونتی | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | گالیسکەی مەریخگەڕ |
جێ | Margaritifer Sinus quadrangle |
لە پێش | Sojourner |
لە دوای | کیوریاستی |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ڕووداوە بەرچاوەکان | rocket launch، surface exploration، loss of signal، service retirement |
خاڵی دەستپێک | Cape Canaveral Space Launch Complex 17B |
مووشەکی بەکارھاتوو | Delta II |
کارپێکەر | Jet Propulsion Laboratory |
بەرواری دەستپێکردن | ٨ی تەممووزی ٢٠٠٣ |
Location of landing | Eagle |
بەرواری نیشتنەوە | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤ |
دروستکەر | Jet Propulsion Laboratory |
سەرچاوەی وزە | وزەی خۆری بۆشایی، lithium-ion battery |
ئاپرتوونتی (بە ئینگلیزی | MER-B Mars Exploration Rover - B بە کورتی Opportunity) ئەپۆرتیونێتی دووەم کەشتی ئاسمانی بریکاری ناسایەکە لە ساڵی ٢٠٠٤، بەرەو ڕووی مەریخ ڕەوانە کرا، [١] ئەوەش بەشێک بوو لە پڕۆژەی ئاشکراکردنی نھێنیەکانی ناوەوەی مەریخ، کە بە خۆشحاڵییەوە سەرکەوتوو بوو لە دابەزینی کەشتییەک لەسەر مەریخ[٢]، لە رۆژی ٢٥ی کانونی دووەمی سالی ٢٠٠٤، لە کاتژمێری (٠٥: ٠٥) بە کاتی جیھانی، کەشتیەکە لە ناوەراستی ساڵی ٢٠١٨ کۆتایی بە ئەرکەکەی هینا. [٣]
کەشتی ئاسمانی ئەپۆرتیونێتی، بە سەرکەوتوویی دابەزی لەسەر رووی مەریخ، بۆ ئەرکە گرنگەکانی و لێکۆڵینەوەکردن لەسەر (ئاو)، وە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرگەھەوای سەر رووی ھەسارەی مەریخ، بۆ دووەم جار دوای لێکۆلینەوەکانی کەشتی ئاسمانی سپیریت کە بەسەرکەوتوویی لێکۆلینەوەی لەسەر مەریخ کرد، دوو ھەفتە دوای سپیریت بۆ دووەم جار کەشتی ئەپۆرتیونێتی توانی لێکۆلینەوە لەسەر مەریخ بکات، کە ئەو دوو ئامێرە تایبەت بوون بە دەزگای ناسا، کە ھەردووکیان تاقیگەیەکی گرنگ و بەھێزی ناسا بوون.
کاتێک ناسا ھەردوو گالیسکەی سپیریت و ئەپۆرتیۆنۆت دروستکرد، پێشکەوتوترین تەکنۆلۆژیای لەسەر بەکارھێنان. ئەپۆرتیونێتی ئەو ئامێرانەی لەسەرە
پێکھاتووە لە تایەی ئەلەمنیۆم و بەرەو لای چەپ و راست لار دەبێتەوە، وا نەخشێنراوە ٣٠ پلە لار بکاتەوە خێرایەکەشی دەگاتە پێنج سانتیمەتر لە یەک چرکە
لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ بەرپرسەکانی ناسا رایانگەیاند کە ئامێرەکە کۆتایی بە ئەرکەکەی ھینا و لە کارکەت.