ئاژانسی ھەواڵ، ھەواڵنێری یان ئاژانسی دەنگوباس ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانییە کە کاردەکات بۆ بەرھەمھێنانی ڕاپۆرتی ھەواڵ بۆ ڕێکخراوەکانی ھەواڵ لەوانە ڕۆژنامە، گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن. ھەرچەندە لە جیھاندا چەندین ئاژانسی ھەواڵی ھەن، بەڵام سێ ئاژانسی ھەواڵی جیھانی بە ناوەکانی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس (AFP)، ئەسۆوشیەیتید پرێس (AP) و ڕۆیتەرز لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ئۆفیسیان ھەیە و ھەموو بوارەکانی زانیاری ڕووماڵ دەکەن و زۆربەی ھەواڵی نێودەوڵەتی دابین بکەن کە لەلایەن ڕۆژنامەکانی جیھانەوە چاپ کراون.[١]
وشەی "ئاژانسی ھەواڵ" دوو مانای ھەیە. یەکەمیان واتە «ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندن» و دووەمیشیان کە بە مانای ئەمڕۆیی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و دەزگایەیە کە ھەواڵەکە پەیدا دەکات و بڵاوی دەکاتەوە.
ئاژانسی ھەواڵ کۆمپانیایەکییە کە ھەواڵ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دابین دەکات. ئاژانسی دەنگوباس ئەو ڕۆژنامەنووسانە دادەمەزرێنێ کە زانیاری کۆدەکەنەوە و بە شێوەی جۆراوجۆر وەک (ھەواڵ، وتار، سەرکێشی، وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ، گرافیک و ھتد) لە نێوان ڕۆژنامە و ڕۆژژمێر و میدیای دەنگ و بینراو و دیجیتاڵ و ھتد دابەشی دەکەن.[٢]
بەکارھێنانی ئاژانسەکانی ھەواڵ ڕێگە بە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی تر دەدات زانیاری لەو وڵاتانە بدەن کە تێیدا چالاک نین و ئەو کێشانەی کە لێکۆڵینەوەیان بۆ ناکرێت.[٣]
لە کۆنترین ئاژانسەکانی ھەواڵ لە جیھاندا بریتین لە ئاژانسی ھەواڵی ھاڤاس لە فەرەنسا (لە ساڵی ١٨٣٥ دامەزراوە)، ڕۆیتەرز لە ئینگلتەرا (لە ساڵی ١٨٥١ دامەزراوە) و ئاژانسی ھەواڵی ستێفانی لە ئیتالیا (لە ساڵی ١٨٥١ دامەزراوە).[٤]
چەندین کۆمەڵەی جیاجیای ئاژانسەکانی ھەواڵ ھەن، بۆ نموونە: