ئاڤانۆس شارۆچکە و قەزایەکی پارێزگای نەوشەھرە لە ناوچەی ئەنادۆڵی ناوەڕاستی تورکیا دەکەوێتە ١٨ کم (١١ میل) باکووری نەڤشەھیر، پایتەختی پارێزگاکە. دەکەوێتە ناو ناوچەی مێژوویی و گەشتیاری کەپادۆکیا. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە ٣٥ ھەزار و ١٤٥ کەسە کە ١٢ ھەزار و ٢٨٨ کەسیان لە شارۆچکەی ئاڤانۆس دەژین.[١][٢]ڕووبەری قەزاکە ٩٩٤ کم٢ (٣٨٤ میل چوارگۆشە) دەگرێتەوە.[٣]
![]() | ئەم تورکیا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |