ئاگرکەوتنەوەی دارستان |
---|
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/37/Lick_Fire_on_the_Umatilla_National_Forest_burning_at_night.jpg/250px-Lick_Fire_on_the_Umatilla_National_Forest_burning_at_night.jpg) |
لقی | conflagration |
---|
جێ | دارستان، shrubland، meadow، field |
---|
لێکۆڵینەوە لەلایەن | fire ecology |
---|
|
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان جۆرێکە لە ئاگرکەوتنەوەیەکی کۆنترۆڵنەکراو کە لە ناوچەیەکدا ڕوودەدات کە ڕوەکی سووتێنەری تێدایە لە ناوچە گوندنشینەکان یان لە سروشتی کێویدا.[١][٢] ئاگری دارستانەکان جیاوازە لە جۆرەکانی تری ئاگر لە ڕووی قەبارە و خێرایی بڵاوبوونەوەی لە سەرچاوەکە و ئەگەری گۆڕینی ئاراستەی لەناکاو و توانای بازدان بەناو شوێنە چۆڵەکاندا وەک ڕێگاوبان و ڕووبار و خاڵە نەسووتێنەرەکانی تر. ئاگری دارستانەکان لەڕووی ھۆکاری ئاگرەکە و تایبەتمەندییە فیزیایییەکانی وەک ڕێژەی بڵاوبوونەوە و بوونی مادەی سووتێنەر و کاریگەری کەشوھەوا لەسەر ئاگرەکە وەسف دەکرێت.[٣]