ئاڵاناسی یان ڤێکسیلۆلۆجی (/ˌvɛksɪˈlɒlədʒi/ VEK-sih-LOL-ə-jee) بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە مێژوو و ھێما و بەکارھێنانی ئاڵا یان بەگشتی ھەر پەیوەندییەک بە ئاڵاوە.[١]
ئەو کەسەی کە لە ئاڵا دەکۆڵێتەوە، ئاڵاناسە یان ڤێکسیلۆلۆجیستە، ئەو کەسەی ئاڵا دروست دەکات ئاڵاخواز یان ڤێکسیلۆگرافەرە، ھونەری دیزاینکردنی ئاڵا پێی دەوترێت ئاڵاگرافی یان ڤێکسیلۆگرافی. کەسێک کە خولیایە یان سەرسامی گشتی ئاڵاکان بێت، کەسێکی ڤێکسیلۆفیلە.
وشەی ڤێکسیلۆلۆژی کۆکراوەی وشەی لاتینی vexillum (جۆرێکە لە ئاڵای چوارگۆشە کە لەلایەن سوارە ڕۆمانییەکانەوە ھەڵدەگیرا)[٢] و پاشگری یۆنانی logia- («لێکۆڵینەوە»).[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵاناسی تێدایە. |