ئاڵکەڵوو | |
---|---|
دێ | |
پارێزگا | کوردستان |
شارستان | سەقز |
ناوچە | ناوەندی |
گوندستان | سەرا |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠12) | |
• سەرجەم | ٦٢١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (ناوەندی) |
• ئایین | سوننی (شافعی) |
ئاڵکەڵوو (Allkellû، بە فارسی: آلکلو) دێیەکە لە ناوچەی ناوەندیی شارستانی سەقز. ژمارەی دانیشتووانی لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠12دا 621 کەس لە 105 بنەماڵەدا بووە.
ئەم گوندە لە 25 کیلۆمتری باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری سەقز هەڵکەوتووە ،کە ڕێگای سەرەکی ئەم گوندە لە سەر ڕێگای سەقز بە سنەیە.ئاڵکەڵوو لە نزیکی بەندئاوی شەهید کازمییە و ئەمە بووە بە هۆی ئەوە کە هێندێک لە دانیشتوانی ئەم گوندە سەرگەرمی گرتنی ماسی لە ئاو بن.
رەئووفی پەرەستار فەرماندە و ئەندامی ناوداری سیاسی و چەکداری پارتی کۆمەڵەی کوردستان کە لەدایک بووی ئەو گوندەیە.
مەلا کەریم سائب ناسراو بە زاری شاعیری هاوچەرخ کە لەدایک بووی گوندی ئاڵکەڵوو بووە و لە ساڵی 1361 هەتاوی لە گوندی ئارهبوغڵوو شاری سەقز لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەم سەقز وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |