ئای ئۆ ئێس ١٥ | |
---|---|
دامەزران | ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ |
لەسەر بنچینەی | ئای ئۆ ئێس ١٤ |
بەشێک لە زنجیرەی | ئای ئۆ ئێس، یوونیکس، Darwin |
لە پێش | ئای ئۆ ئێس ١٤ |
لە دوای | ئای ئۆ ئێس ١٦ |
بڵاوکەرەوە | ئەپڵ |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
وەشانی نەرمامێر | 15.8.3 |
User manual URL | https://support.apple.com/guide/iphone/welcome/15.0/ios/15.0 |
وێبگە | https://www.apple.com/ios/ios-15 |
Update method | ئایتیوونز، over-the-air update، ئای ئۆ ئێس |
بەرواری ڕاگەیاندن | ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ |
ئای ئۆ ئێس ١٥ (بە ئینگلیزی: IOS 15) پازدەھەمین وەشانی سیستمی کارپێکردنی مۆبایلی ئای ئۆ ئێسە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە پەرەی پێدراوە و جێگەی ئای ئۆ ئێس ١٤ی گرتووەتەوە. ئەم سیستمە کارپێکردنە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بەکاردەھێنرێت. ئەم وەشانەی لە کۆڕی گەشەپێدەرانی جیھانی ئەپڵ لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وەک جێگرەوەی ئای ئۆ ئێس ١٤ ڕاگەیەندرا و لە ٢٠ی ئەیلوول بۆ ھەمووان بڵاوکرایەوە. لە ئای ئۆ ئێس ١٥دا دەستگەیشتن و زۆرێک لە تایبەتمەندییەکان گۆڕدراون.[١] بۆنموونە گۆڕانکاری و نوێکردنەوە بۆ فەیس تایم کراوە. یەکەمین تاقیکاری گەشەپێدەری ئای ئۆ ئێس لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاوکرایەوە و یەکەم تاقیکاری گشتی ئەم سیستمە کارپێکردنە لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١دا بڵاوکرایەوە.[٢] ئەم سیستمە کارپێکردنە بە تایبەتمەندی نوێیەوە لە ٢٠ی ئەیلوولدا بڵاوکرایەوە.[٣] بەزۆری نوێکردنەوەکان بە شێوەیەکی خۆگەڕ ئەنجام دەدرێن، بەڵام بۆ خێراتر وەرگرتنی نوێکارییەکە یان ئەگەر نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکیت کوژاندەوە، یان بە ھەر ھۆکارێکی تر کە پێویستی بە نوێکردنەوەی دەستی ھەبێت بۆ نوێترین وەشانی.[٤] میمۆجی لە ئای ئۆ ئێس ١٥ بژاردەی زیاتری تایبەتمەندکردنی هەیە، لەوانە جل و بەرگی نوێ و دوو ڕەنگی چاوی جیاواز و چاویلکەی نوێ و ستیکەری نوێ و سەرپۆشی فرەڕەنگ و بژاردەی نوێی دەستگەیشتن.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئای ئۆ ئێس ١٥ تێدایە. |