ئاینور دۆغان

ئاینور دۆغان
ئاینور دۆغان
ئەیلوولی ٢٠١١
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونAynur Doğan
لەدایکبووی١٩٧٥
چەمیشگەزەک، پارێزگای دێرسم
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوونلە ٢٠٠٢ەوە
کۆمپانیاکانKalan Müzik
وێبگەwww.aynurdogan.net

ئاینور دۆغان (بە تورکی: Aynur Doğan، لەدایکبووی ١٩٧٥ لە پارێزگای دێرسم) گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی کوردە. لە ١٩٩٢ەوە دانیشتووی ئەستەمبوڵە و لەوێ مۆسیقای خوێندووە. یەکەم ئەلبۆمی لە ساڵی ٢٠٠٢ بڵاوکردووەتەوە. بە ھۆی گۆرانیی کەچا کوردان زۆر ناسرا. ئەم گۆرانییە لە لایەن دادگایەکی تورکیا بۆ ماوەیەک قەدەغە کرابوو. گۆرانییەکانی بە کوردیی کورمانجی و تورکییە، ھەروەھا بە کوردیی سۆرانیش سترانی ھەیە. ئاینور لەگەڵ گرووپی ڕێگەی ئاوریشم ھاوکاریی کردووە.

ئەلبۆمەکان

[دەستکاری]

ئەلبۆمەکانی خۆی:

  • کەچا کوردان (٢٠٠٤)
  • نووپەل (٢٠٠٥)
  • ڕەوەند (٢٠١٠)

ھاوکاری لەگەڵ ھونەرمەندانی تر:

  • سایر (٢٠٠٢)
  • باھار، لەگەڵ Kardeş Türküler (٢٠٠٥)
  • مراز، لەگەڵ Mikail Aslan (٢٠٠٥)
  • Güldünya Şarkıları (٢٠٠٨)
  • ھاونیاز (٢٠١٦)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]