ئایپاد ئۆ ئێس ١٣ | |
---|---|
لقی | ئایپاد ئۆ ئێس، software version |
لە پێش | ئای ئۆ ئێس ١٢ |
لە دوای | ئایپاد ئۆ ئێس ١٤ |
پەرەپێدەر | ئەپڵ |
ئایپاد ئۆ ئێس ١٣ (بە ئینگلیزی: IpadOS 13)یەکەم وەشانی سەرەکی ئایپادە کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بۆ زنجیرەی کۆمپیوتەریی تابلێتەکانی ئایپاد پەرەی پێدراوە. ئەم سیستمە لە ڕاستیدا جێنشینی ئای ئۆ ئێس ١٢یە کە لە کۆڕی گەشەپێدەرانی جیھانی ئەپڵ لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ڕاگەیەندرا، کە وەک وەرگیراوێکی ئای ئۆ ئێس پێشکەش کرا، لەگەڵ جەختکردنەوەیەکی زیاتر لەسەر تایبەتمەندییەکانی تابلێتەکان. ئەم نەرمامێرە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە. ئایپاد ئۆ ئێس ١٤ کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە وەک جێگرەوەی ئەم نەرمەکاڵایە ھەڵبژێردرا.[١] یەکەم ئایپاد لە ساڵی ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە و تایبەتمەندی ئایفۆن ئۆ ئێس ٣٫٢ی تێدابوو، کە پشتگیری بۆ ئامێرە گەورەکان بۆ سیستمی کارپێکردن زیاد کرد (پێشتر تەنھا لەسەر ئایفۆن و ئایپاد تاچ بەکاردەھێنرا). ئەم سیستمە کارپێکردنە لە ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئای ئۆ ئێس ٤ ناوی گۆڕدرا بۆ «ئای ئۆ ئێس».[٢][٣]