زانیاری کەسێتی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی خۆجێیی | 阿部 詩 | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕەگەزنامە | ![]() | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
لەدایکبوون | Kobe, Hyogo Prefecture, Japan | ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٠||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
باڵا | ١٥٨ centiمەتر (٥ پێ ٢ in) | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
وەرزشی | |||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
وڵات | ![]() | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
وەرزش | جودۆ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕووداو(ەکان) | Women's 52kg | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
یانە | Nippon Sport Science University | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
تیم | All-Japan National Team | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||
Medal record
|
ئوتا ئابێ (بە ژاپۆنی :阿部 詩, بە ئینگلیزی :Uta Abe ,لەدایکبووی ١٤ ی تەممووزی ٢٠٠٠) یاریزانی پیشەگەری جودۆی ژاپۆنییە.[١]لە یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ ی ژاپۆن لە نیو کێشی یاخو لە کێشی ٥٢ کیلۆگرام توانی مەدالیای زێر بەدەسەت بھێنێت[٢]
ئوتا ئابێ خوشکی یاریزانی پیشگەرەی ژاپۆنی ھیفومی ئابێ، کە ئەویش بەھەمان شێوە توانی مەدالیای زێر لە جۆدۆ لەسەر ئاستی پیاوان لە کێشی ٦٦ کیلۆگرام لە ئۆڵمپیادی ھاویینەی ٢٠٢٠ وڵاتی تۆکیۆ بەدەست بھێنێت[٣]
ئوتا ئابێ لە یاری جودۆ بەشداری چەندین پاڵاوانێتی ناوخۆی و جیھانی کردووە و توانیویەتی چەندین مەدالیای جۆراو جۆر بەدەست بھێنێت یەکەم مەدالیای بڕۆنزی لە یاری جۆدۆ لە جودۆ گراند سلامی ٢٠١٦لە تۆکیۆ بەدەست ھێنا.[٤]ھاوکات یەکەم مەدالیای ئوتا ئابێ بوو. لە ساڵی ٢٠١٧ لە پاڵاوانێتی جۆدۆی گراند پریکس کە لەوڵاتی ژاپۆن بەرێوەچوو توانی یەکەم مەدالیای زێری خۆی بەدەست بھێنێت .[٥] ئەو لە پاڵەوانێتی جۆدۆی جیھانی ٢٠١٨ لە باکوی ئازەربایجان بەشداری کرد لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا یەکەم نازناوی جیھانی بردەوە، بەو کارەش بووە سێیەم گەنج ترین یاریزانی جۆدۆ کە لە تەمەنێکی کەم نازناوێکی جیھانی ببەنەوە. ئابێ سەرەتا جۆدۆکاری پۆڵەندی کارۆلینا پینۆکوسکا پاشان فابییەن کۆچەری سویسری بەزاند لە دواتردا جێسیکا پێریرای بەرازیلی بەزاند و لە قۆناغی پێش کۆتایی لە ماوەی ٤٠ چرکەدا توانی ئەمایندین بوچاردی فەرەنسی ببەزێنێت بەم شێوەیە گەیشتە یاریی کۆتایی.[٦] لە کۆتاییشدا ئابی لەگەڵ ھاوتیم و پاڵەوانی پێشووی جیھان ئەی شیشیمی ژاپۆنی ڕووبەڕوو بوو وەوە توانی بەسەریدا سەرکەوتووبێت مەدالیای زێڕی پاڵاوانێتییەکەی لە کێشی ٥٢ کیلۆگرامی لەسەر ئاستی ژنان بەدەست ھێنا. بەھەمان شێوە لە پاڵاوێنیتی جۆدۆی جیھانی ٢٠١٩ توانی مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت دوای ئەوەی بەسەر سەرجەم ڕکابەرکانی سەرکەوت.[٧][٨]بەدەست ھێنانی مەدالیای زێر لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ تۆکیۆ زیاتر لەلایەن میدیاکارەکانی جیھانی گرینگی پێدرا بەھۆی ئەوەی براکەشی لە ھەمان ئۆڵمپیاد توانی لە کێشی ٦٦ کیلۆگرامی ئاستی پیاوان مەدالیای زێر بەدەست بھێنێت وەک خێزانێکی پالاوان وەسفکران.[٩]
{{cite web}}
: نرخی |ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)[بەستەری مردوو ]
{{cite web}}
: |دوایین=
has generic name (یارمەتی)
{{cite web}}
: |دوایین=
has generic name (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری |title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)