ئومید کوردستانی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ١٩٦٣ |
نیشتەجێی | کالیفۆرنیا، ئەمریکا[٣] |
پیشە | سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی تویتەر |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
ئومێد کوردستانی (لەدایکبووی ١٩٦٣؛ لە تاران٬ ئێران)[٤][٥] ئێرانی-ئەمریکیێکی. لە ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتیی تویتەر کار دەکات. پێشتریش لە کۆمپانیای گووگڵ و ڤۆدافۆن کاری کردووە.
ئومێد لە تاران[٥][٦][٧][٨][٩][١٠] لەدایکبووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا چووەتە کالیفۆرنیا و لەوێ بەردەوامی بە خوێندن داوە و ماستەری ئەندازیاریی کارەبا لە ساڵی ١٩٨٤ لە زانکۆی سان جۆز وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٩١ لە زانکۆی ستانفۆرد بڕوانامەی ماستەری لە بەڕێوەبەرایەتیی باڵای بزنس (MBA)دا بەدەست ھێناوە. ئومێد لە ساڵی ١٩٩١ ھاوسەرگیری لەگەڵ بیتا دریاباری کرد و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە یەکتر جیابوونەوە. ئومێد کوردستانی لە ٨ی ئایاری ٢٠٠٦دا لەلایەن گۆڤاری تایمەوە وەک یەکێک لە ١٠٠ کەسایەتیی گرنگی جیھان ھەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ جیزل ھیسکاک ھاوسەرگیریی کردووە و دوو منداڵی ھەیە.
ئومێد کوردستانی یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی کالیفۆرنیای باکوور و بەپێی گۆڤاری سان جۆز سامانەکەی زیاتر لە ٢ ملیار دۆلارە و گۆڤاری فۆربسیش بڵاویکردووەتەوە، کە دووەمین گەورە دەوڵەمەندی ئێرانییە لە جیھاندا.