ئۆ نۆ یاسومارۆ

وێنەی ئۆ نۆ یاسومارۆ لەلایەن وێنەکێش کیکوچی یۆسای (سەدەی ١٩یەم)

ئۆ نۆ یاسومارۆ (太 安万侶، مردووی ١٥ی ئابی ٧٢٣) خانەدانێکی ژاپۆنی، بیروکرات، ڕووداونامەنووس بوو، [١]

بەناوبانگ بوو لە وەرگێڕان و دەستکاریکردن، بەیارمەتی ھیێدا نۆ ئارێ، یەکێک لەو بەرھەمانەی ئەو تیایدا بەشداری کردووە تۆماری کتێبی مێژوویی کۆجیکی بوو کە کۆنترین کتێبی تۆماری مێژوویی ژاپۆنە لەسەر داواکاری ئیمپڕاتۆر گێنمێی بە یاسومارۆ ڕاسپێردراوە. کە ئەرکی ئەوە بوو کتێبە مێژوویەکە لە ٧١١ دا بنووسێت، بەبەکارھێنانی تۆمارە بەردەستەکانی ئەوکات، ساڵێک دواتر لە ٧١٢ کتێبەکەی تەواو کرد.[٢]

ھەروەھا لە کتێبێکی تری مێژوویی بەناوی نیھۆن شۆکی ڕۆلێکی چالاکی گێرا کە لە ٧٢٠ تەواوکرا[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Philippi (1968:546)
  2. ^ ئ ا Obunsha Japanese Encyclopedia 3rd Edition
  3. ^ Aston (1995:xv)

ئاماژە بە سەرچاوە

[دەستکاری]
  • Aston، W G؛ Terrence Barrow (١٩٩٥). Nihongi : chronicles of Japan from the earliest times to A. D. 697. Tuttle Publishing. ژپنک ٩٧٨-٠-٨٠٤٨-٣٦٧٤-٦.
  • Philippi، Donald L. (١٩٦٨). Kojiki. Tōkyō: University of Tokyo Press. ژپنک ٠-٨٦٠٠٨-٣٢٠-٩.
  • Heldt، Gustav (٢٠١٤). The Kojiki: An Account of Ancient Matters. New York: Columbia University Press. ژپنک ٩٧٨-٠-٢٣١-١٦٣٨٩-٧.