باتمۆبیل یان ئۆتۆمبێلی پیاوی شەمشەمەکوێرە (بە ئینگلیزی: Batmobile) ئۆتۆمبێلێکی تایبەتە بە کەسایەتی چیرۆکە نەخشێندراوەکانی دی سی، سووپەرھیرۆ باتمان. ئۆتۆمبێلەکە ھاوشان لەگەڵ کەسایەتییەکە پێشخراوە لە کتێبە نەخشێندراوەکانەوە بۆ تەلەڤیزیۆن و فیلمەکان بۆ دانەوەی توانای ئۆتۆمبێلی پێشکەوتوو.[١] پیاوی شەمشەمەکوێرە ئۆتۆمبێلە زرێ پۆشەکەی کە ھەڵگری کەلوپەلە لە ئەشکەوتی شەمشەمەکوێرە ھەڵدەگرێت وە لە ڕێگەی دەروازە شاراوەکەیەوە پێی دەگات. پیاوی شەمشەمەکوێرە ئۆتۆمبێلەکەی لە چالاکییەکانی دژی تاوان بەکاردەھێنێت.