ئۆشین | |
---|---|
دانەر | سوگاکۆ هەشیدا |
ئەکتەران | ئایاکۆ کۆبایاشی Yūko Tanaka نۆبوکۆ ئۆتۆوا پینکۆ ئیزومی Shirō Itō ماساتۆشی ناکامورا Tsunehiko Watase |
گێڕاوتەوە لەلایەن | تۆمۆکۆ نارائۆکا |
مۆسیقا | کیۆچی ساکاتا |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ژاپۆن |
زمان | ژاپۆنی |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٢٩٧ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | یوکیکۆ ئۆکامۆتۆ |
کامێرا | Multi-camera |
ماوەی پەخش | ١٥ خولەک بۆ هەر ئەڵقەیەک، لە کۆی ٢٩٧ ئەڵقە |
پەخش | |
تۆڕ | NHK |
فۆرماتی وێنە | NTSC Interlace |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٤ی نیسانی ١٩٨٣ – ٣١ی ئازاری ١٩٨٤ |
ئۆشین (بە ژاپۆنی: おしん) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ژاپۆنییە، کە لە ٤ی نیسانی ١٩٨٣ یەکەم زنجیرەی لەسەر شاشەی NHK(تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ژاپۆن) نمایش کرا. زنجیرەکە لەبارەی ژیانی ڕاستەقینەی تانوکورا شین(田 倉 し ん)دەدوێت لەسەرەتای ژیانییەوە تاوەکو سەرەتای ھەشتاکان، خۆی نازناوە ڕاستەقینەکە شینە بەڵام خەڵکی ژاپۆن ھەر بە ئۆشین دەیخوێنن کە نازناوێکی کۆنی ژاپۆنییە.
یەکێک بوو لە ھەرە پڕبینەرترین زنجیرە خێزانییەکان لەسەرانسەری ژاپۆن و پتر لە ٨٦ وڵاتی تر لە جیھاندا لەنێوانیشیان زمانی کوردی کە لە ٢٠١٣ لەلایەن دەزگای کوردساتەوە وەرگێردرا. پێشتر لە ١٩٨٤ لە ڕێگای ژێڕنووسی ئینگلیزیەوە بۆ زمانەکانی فارسی و عەرەبی وەرگێردراوە. لە ١٩٩١ چیرۆکەکە بەشێوەی ئەنیمی منداڵانە دروستکرایەوە لەژێڕ ناوی (Sanrio).
چیرۆکەکە لە بیرەوەرییەکانی خاتوون کاتسو وادا (和田 加 津) وەرگیراوە، ئەو خانمەی بە ھاوکاری ھاوسەرەکەی زنجیرە فرۆشگای یاوھان ی بەناوبانگی دامەزراند لە ژاپۆن. بیرەوەرییەکانی لە ڕێگای کۆمەڵێک دەستنووسی نامەیی نووسیبوویەوە کە دواتر لەلایەن Sugako Hashida کۆکرانەوە. چیرۆکەکە بارودۆخی زۆر ناڕێک و ناھەمواری لەخۆگرتبوو بەجۆرێک بەکاری ئەوە نەدەھات بخرێتە سەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکان، سەرەتا چیرۆکەکە بەناوی میژی بوو، دواتر سیناریۆکەی داڕێژراوە بەکۆمەڵێک دەستکاری بنچینەیی و لەژێڕ ناوی ئۆشین خرایە بواری بەرھەمھێنانەوە. ئینجا لەلایەن میکیۆ کاواجۆچی (川口 幹 夫)بەرێوەبەری کەناڵی NHK ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ پەخشکردنی.
سەرەتای چیرۆکەکە لە ساڵی ١٩٨٣ دەست پێدەکات کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی زنجیرەی حەڤدەھەمی فرۆشگا بەناوبانگەکەی، دواتر شین تانوکورا (ئۆشین) بڕیار دەدات گەشتێک بە شەمەندەفەر ئەنجام بدات، خێزانەکەی بەم گەشتەی تووشی سەرسووڕمانی دەبن، چونکە نازانن چۆن لەناکاو لەبەر چاویان ون بوو. کەی کە کوڕەزایەکەیەتی بڕیار دەدات گەشتێک بکات تا بیدۆزێتەوە، چونکە پێشتر سەرەداوێکی دەست کەوتبوو لە گێڕانەوەکانی داپیرەی، لە ڕێگا دەیدۆزێتەوە و بەدوان گەشتێک دەکەن بەناو وێستگەکانی ژیانی ئۆشین لە سەرانسەری ژاپۆن لە ھەموو ئەو شوێنانەی کە پێشتر تێیدا ژیاوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆشین تێدایە. |