ئۆمێگڵ

ئۆمێگڵ
دامەزران٢٥ی ئازاری ٢٠٠٩
دامەزرێنەرLeif K-Brooks
کۆتاییھاتن٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
وێبگەhttps://omegle.com

ئۆمێگڵ[١] خزمەتگوزارییەکی وتووێژی سەرھێڵی بێبەرامبەر و وێب-بنەڕەت بوو کە ڕێگەی بە بەکارھێنەران دەدا بەبێ پێویستی تۆمارکردن لەگەڵ کەسانی تر پەیوەندی کۆمەڵایەتی دروست بکەن. خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەکی ھەڕەمەکی بەکارھێنەرانی لە دانیشتنەکانی چاتی یەک بە یەک جووت دەکرد کە دەیانتوانی بە نەناسراوی چات بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە تا ٢٠٢٣ کاری دەکرد.[٢]

دروستکردن

[دەستکاری]

ماڵپەڕەکە لەلایەن لیف ک-برووکسی ١٨ ساڵانەوە لە براتلبۆرۆی ڤێرمۆنت دروست کرا و لە مانگی ئازاری ٢٠٠٩ دەستی بەکارکرد.[٣][٤] کەمتر لە مانگێک دوای دەستپێکردنی، ئۆمێگڵ نزیکەی ١٥٠٬٠٠٠ بینینی لاپەڕەی ڕۆژانەی بەدەستھێنا.[٥] لە مانگی ئازاری ٢٠١٠، ماڵپەڕەکە تایبەتمەندی ڤیدیۆ کۆنفراسی زیادکرد.

ناوەکەی لە کوێوە ھاتووە

[دەستکاری]

برووکس وتی، «من پێشتر لەسەر پڕۆژەیەکی جیاواز کارم دەکرد پێش ئۆمێگڵ، و بەردەوام تێکدەچوو بەھۆی ھەڵەیەکەوە لە خزمەتگوزارییەکی لایەنی سێیەم کە بەکاری دەھێنا. کۆدی ھەڵەکە بەڵگەدار نەکرابوو، و دەمویست ناوێکی بۆ دابنێم، بۆیە ناوم لێنا 'کۆدی ھەڵەی ئۆمێگا' چونکە وەک کۆتایی دنیا وابوو. دواتر ئۆمێگڵ لەسەر ئەوە ناونرا.»[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Omegle». لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Burlingame، Russ (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣). «Controversial Anonymous Chat Site Omegle Shuts Down Abruptly». ComicBook.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «What is Omegle? What parents need to know». Internet Matters. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Omegle chat program can help you find love anonymously». Oneindia. ١٤ی نیسانی ٢٠٠٩. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Quenqua، Douglas Promises Strangers (٢٦ی نیسانی ٢٠٠٩). «Tired of Old Web Friends? A New Site». The New York Times. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ «Founder of Omegle.com Answers Questions From Redditors». Ian Carnaghan. ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ھێنراوە.