ئۆینیخۆل بۆبۆنازارۆڤا

لەلای ڕاستەوە؛ ئۆینیخۆل بۆبۆنازارۆڤا لەگەڵ میشێل ئۆباما، خانمی یەکەمی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٤ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

ئۆینیخۆل بۆبۆنازارۆڤا چالاکوانی تاجیکستانییە،[١] لە ساڵی ١٩٩٣ دەستگیردەکرێت بەتۆمەتی پشتگیریکردن و ئەنجامدانی کودەتا.[٢] لەدوای بەسەربردنی چەند مانگێک لە زیندان، ئەوا دەبێتە چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ لە نووسینگەی تاجیکی ئاسایش و ھاریژاری ئەوورووپا.[٢] ھەروەھا کاری کردووە لە ڕێکخراوی کۆمەڵگای کراوە - لقی تاجیکستان، لە ساڵی ٢٠١٣ چووە پاڵ گرووپی پەرسپێکتیڤا پلەس بۆ کارکردن لەسەر مافەکانی زیندانیان، ژنان و کارێکارە کۆچبەرەکان.[٢] ھەروەھا بۆبۆنازارۆڤا یەکەم پڕۆگرامی سەربەخۆی بۆ زیندانییەکان داڕشت.[٣]

لە ساڵی ٢٠١٣، ھەوڵیدا خۆی ھەڵبژێرێت بۆ سەرۆکی تاجیکستان، بەڵام کەمپەینەکەی سەرکەوتوونەبوو لەکۆکردنەوەی واژووی پێویست.[٤][٥] لە ئازاری ٢٠١٤، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەڵەتی بباتەوە، بووە یەکەم تاجیکیش ئەو خەڵاتە بباتەوە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Bios of 2014 Award Winners». State.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب «Tajik Opposition Taps Candidate to Run Against Strongman President». RIA Novosti. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  3. ^ «Tajik Human Rights Activist Named a Woman of Courage · Global Voices». Global Voices. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  4. ^ «Woman bids for Tajik presidency backed by Islamic party». Fox News. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا «AWIU " Introducing Oinikhol Bobonazarova, 2014 International Women of Courage Awardee». Awiu.org. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.