ئیبراھیم گوڵستان | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢ |
مەرگ | ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ |
نیشتەجێی | ساسێکسی ڕۆژئاوا، ئینگلتەرا |
نەتەوە | فارس |
پیشە | دەرھێنەر، نووسەر، مۆنتێر، بەرھەمھێنەر، وێنەگری سینەمایی، وێنەگر، ڕۆژنامەنووس |
چالاکبوون | ١٩٤٤-٢٠٢٣ |
حیزبی سیاسی | حیزبی توودەی ئێران (١٣٢٠-١٣٢٦) |
ھاوسەر | فەخری گوڵستان (١٣٢١-١٣٩١) |
مناڵ(ەکان) | لەیلی گوڵستان، کاوە گوڵستان |
خزمەکان | شاھرۆخ گوڵستان (برا) مانی حەقیقی (نەوە) |
سەید ئیبراھیم تەقەویی شیرازی ناسراو بە ئیبراھیم گوڵستان (لەدایکبووی ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٢، شیراز - ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە ساسێکسی ڕۆژئاوا) نووسەر و دەرھێنەرێکی ئێرانی بوو. ئەو لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ فیلمی ئاگرێک میدالیای برۆنزی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزی وەرگرت کە لەو سەردەمە یەکەمین خەڵاتی ناونەتەوەیی بۆ کە بە دەرھێنەرێکی ئێرانی دەدرا. گوڵستان وەکوو یەکێک لە پێشڕەوانی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێران بە ئەژمار دێت. ھەروەھا سەبارەت بە چیرۆکەکانی گوڵستان وتراوە کە شێوازی نووسینی ئەو لەنێوی چیرۆکەکانیدا لە پێشکەوتنی چیرۆکی ھاوچەرخی فارسی باندۆرێکی گرینگ و بەرچاوی ھەبووە. ئیبراھیم گوڵستان لەنێوان ساڵانی ١٣٢٠ ھەتا ١٣٢٦دا ئەندامی حیزبی توودەی ئێران بووە.
گوڵستان ھەروەھا بە ھۆی پێوەندییەکەی لەگەڵ فرووغ فەڕوخزاد شاعیری بەناوبانگئ ئێرانی ناسراوە.[١]
ئیبراھیم گوڵستان لە ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣ لە ماڵی خۆی لە ساسێکسی ڕۆژئاوا لە باشووری ئینگلتەرا کۆچی دوایی کرد.[٢]
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبراھیم گوڵستان تێدایە. |