ئیبن ئاجوڕووم

ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد بن محەممەد بن داوود سنھاجی (بە عەرەبی: محمد بن محمد بن محمد بن داوود الصنھاجي) ناسراو بە ئیبن ئاجوڕڕوم ابن آجُرُّوم، یەکێک لە زانایانی نەحو و قیڕائات و فقھی مالکی. زیاتر بە نامیلکەی (مەتنی ئاجوڕڕومی/الآجرومیة). لە ساڵی ٦٧٢کـ بەرامبەر ١٢٧٣ز لەشاری فاس لەدایکبووە و لەوێش خوێندوویەتی.

وشەی (آجروم) وشەیەکی بەربەرییە بە مانای (ھەژاری سۆفی) یان (شەیخی فەقیھی سۆفی)، باپیری -داوود- یەکەم کەس بوو کە بەم ناوە ناسرا، ھەروەھا (سنھاجی) ش دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی (صنھاجة). سەرەتا ھەر لە فاس نەحو و حەدیس و کەلام و شەریعە فێربووە ئنجا بۆ درێژدەان بە خوێندن چوو بۆ قاھیرە و ماوەیەک لەوێ مایەوە و لای ئەبوو حەییانی نەحوی قوتابی بووە و زمانی لەلای ئەو خوێندووە و مۆڵەتیشی وەدەست ھێناوە. ھەروەھا چوو بۆ مەککە بۆ بەجێ گەیاندنی حەج و ماوەیەک لەوێ مایەو و ھەر لەوێش مەتنەکەی نووسی (مەتنی ئاجوڕڕومی)، پاشان گەڕاوە بۆ شاری فاس و دەستی کرد بە وانە وتنەوە. ھەر لە شاری فاس کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٧٢٣کـ بەرامبەر ١٣٢٣ز.

بەرھەمەکانی

[دەستکاری]
  • پێشەکیی ئاجوڕڕومی (المقدمة الآجرومیة): پێشەکییەکی کورت لە زانستی نەحوی زمانی عەرەبی، زانایان چەندەھا شەرحی کورت و درێژییان لەسەر نووسیوە ھەر لەکاتی دانانییەوە تاکو ئێستاش.
  • (فرائد المعانی فی شرح حرز الأمانی): شەرحی شاتبیە لە زانستی قیڕائات، دوو بەرگە.
  • (البارع فی قراءة نافع): شیعرێکە لەسەر بەحری ڕەجەز لە قیڕائەتی ئیمامی نافیعی مەدەنی.
  • (الاستدراک علی ھدایة المرتاب)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]