ئیبن حاجب (بە عەرەبی: ابن الحاجب)، (۱۱۷۵-۱۲۴۹) ئەبوو عەمر عوسمانی کوڕی عومەری دوێنی فەقیھ و نەحوی و کەسایەتیی ئەدەبیی کوردی سەدەی دوانزە و سیانزەیە. ئەم کەسایەتییە لە میسر و لە سەردەمی ئەییوبییەکاندا ژیاوە.[١] وا دیارە ئەو شوێنکەوتووی فیقھی مالیکی بووە. بڕێک لە بەرھەمەکانی تا سەدەی بیستەم لە حوجرەکاندا دەوترانەوە.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبن حاجب تێدایە. |