ئیزا گۆنزالێس | |
---|---|
بە ئیسپانی: Eiza González | |
لەدایکبوون | Heroica Caborca، مەکسیک | ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠
ناوی کاتی لەدایکبوون | Eiza González Reyna |
Second family name in Spanish name | Reyna |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئیسپانی |
پیشە | ئەکتەر، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، بێژەر |
بواری کار | نواندن، مۆسیقا |
پەروەردە | American School Foundation of Mexico City، Centro de Educación Artística de Televisa، Lee Strasberg Theatre and Film Institute، Edron Academy |
دانیشتووی | لۆس ئانجلەس |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٧ |
خشتەی تۆمارەکان | Eiza González discography |
کۆمپانیای تۆمارکردن | EMI Latin |
وێبگە | http://eizagonzalezr.com.mx/ |
ئیزا گۆنزالێس (بە ئیسپانی: Eiza González، لەدایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠) ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی مەکسیکییە. گۆنزالێس لە شاری کابۆرکا لە ویلایەتی سۆنۆرا لە مەکسیک لەدایکبووە، تاکە کچی مۆدێلی پێشووی گلێندا ڕێی نا و کارلۆس گۆنزالێس بووە.[١] باوکی لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا بەھۆی ڕووداوێکی ماتۆڕسکیلەوە گیانی لەدەستدا، ئەو مردنی باوکی وەک کاریگەرییەکی بەھێز لە ژیانی پیشەیی خۆیدا ھێناوەتەوە. برایەکی ھەیە کە ١٢ ساڵ لە خۆی گەورەترە.
لە دوو قوتابخانەی تایبەتی دوو-زمانە خوێندوویەتی، ئەکادیمیای ئێدرۆن و دامەزراوەی قوتابخانەی ئەمریکی، ھەردووکیان دەکەونە مەکسیکۆ سیتی. گۆنزالێس کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بوو لە شاری ترێنتۆی ئیتاڵیا مایەوە، چونکە کەسوکاری لەوێ بوو، ھەروەھا بۆ ئەوەی فێری زمانی ئیتاڵیش ببێت.[٢]
لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٤ گۆنزالێس لە ستۆدیۆی ئێم ئەند ئێم خوێندنی نواندنی تەواو کردووە، کە قوتابخانەیەکی نواندنە لە شاری مەکسیکۆ کە لەلایەن ئەکتەری ناوداری ئەمریکی پاتریشیا ڕێیس سپیندۆلا بەڕێوەدەبرێت.[٣][٤]
دوو ساڵ لە خولێکی سێ ساڵەی قوتابخانەی نواندنی تێلێڤیزا، سێنترۆ دی ئێدوکاسیۆن ئارتستیکا تەواو کردووە، پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وەک پاڵەوانێک لە فیلمی تەلەڤیزیۆنی «لۆلا… ئێراس ئونا ڤێز» کە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەشداری بکات، کە فیلمێک بوو ئاڕاستەی ھەرزەکاران کرا.
{{cite web}}
: |archive-date=
/ |archive-url=
timestamp mismatch; 2010-08-19 suggested (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیزا گۆنزالێس تێدایە. |