ئیلیزابێت دۆمیتین | |
---|---|
بە فەرەنسی: Elisabeth Domitien | |
![]() | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٥ Ubangi-Shari، French Equatorial Africa |
مردن | ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥ Bimbo, Central African Republic، کۆماری ئەفریقای ناوەندی | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
پیشە | سیاسەتوان، جووتیار، خاوەن کارەکان |
پۆستەکان | Prime Minister of the Central African Republic |
ئەندامی حیزبی | Movement for the Social Evolution of Black Africa |
ئیلیزابێت دۆمیتین (Elisabeth Domitien؛ ١٩٢٥ - ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥) کەسایەتی ژنە سیاسەتوان بوو، ئەو لە ماوەی ٢ی کاننووننی دووەمی ١٩٧٥ تاکوو ٤ی نیسانی ١٩٧٦ سەرۆک وەزیرانی لە کۆماری ئەفریقای ناوەندی بوو. ئەو یەکەمین ژنە لە وڵاتەکەی ئەو پۆستەی وەرگرتبێت.[١]
ئیلیزابێت دۆمیتین لە ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠٠٥، لە تەمەنی ٧٩ یان ٨٠ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[٢]
ئیلیزابێت دۆمیتین لە ساڵی ١٩٢٥ لە شاری لۆبایە لە دایکبوو. باوکی فەرمانبەر بوو لە دەزگای پۆستە هەروەها دایکیشی جووتیار بوو. ئەو منداڵی گەورە و تاقانە کچی خێزانەکەیان بوو. ئەو تەنیا خوێندنی سەرەتایی وەک نووسین و خوێندنەوە لە قوتابخانەیەکی کاتۆلیکی فێربوو، هەروەها فێری چێشتلێنان و دوورین بوو.[٣][٤]