ئیلێنا میلاشینا (بە ڕووسی: Милашина؛ لە دایکبووی ١٩٧٨) ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەرێکە لە ڕۆژنامەی نۆڤیا گازیتا. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩، خەڵاتی ئەلیسۆن دیس فۆرگسی پێدرا لەلایەن ھیومەن ڕایتس وۆچ لەبەرامبەر چالاکییەکانی.[١] ئەو بەردەوامە لە لەکاری لێکۆڵینەوە، یەکەم کاریشی لێکۆڵینەوەبوو لە تیرۆرکردنی ھاوڕێی ڕۆژنامەنووسی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە مۆسکۆ تیرۆرکرا.
لە ٥ی نیسانی ٢٠١٢، ئیلینا، لەگەڵ ھاوڕێکەی ئێلا ئاسۆیان، لەلایەن کەسێکی نەناسراوە ھێرشیان کرایە سەر لەشاری بالاشیکا کە دراوسێی مۆسکۆیە.[٢] ئیلێنا لە ئازاری ٢٠١٣، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەبەرامبەر چالاکییەکانی وەک ڕۆژنامەنووسێکی بوێر.[٣]
لەوکاتەی سەردانی گرۆزنی کرد لە چیچان، ئەوا لەڕۆژی ٦ی شوباتی ٢٠٢٠ بەمەبەستی ئامادەبوون لە دادگایییەک، ئەوا خۆی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ مارینا دوبرۆڤینا لەلایەن ژنێکی نەناسراوەوە ھێرشیان دەکرێتەسەر.[٤]
ئیلێنا میلاشینا باس لە ھەوڵی تۆقان و کووشتنی ئەوانە دەکات کە ڕەخنە لەحکوومەت دەگرن لەکارەکانی لە باکووری قەفقاز - ڤیدیۆیەک لەلایەن دیموکراسی ناو !