ئینیسا ئارماند | |
---|---|
بە فەرەنسی: Inès Armand | |
لەدایکبوون | ٢٦ی نیسانی ١٨٧٤ پاریس، فەڕەنسا |
مردن | ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠ Nalchik، ڕووسیا | (٤٦ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Élisabeth Pécheux d'Herbenville |
ناوی خوازراو | Елена Блонина |
ھۆی مەرگ | کۆلێرا |
شوێنی ناشتن | Kremlin Wall Necropolis |
پیشە | شۆڕشگێڕانە، editor، سیاسەتوان، communist، فێمێنیست |
بواری کار | سیاسەتوان، political activity، فێمینیزم |
پەروەردە | New University of Brussels |
ئەندامی حیزبی | حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت، پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
بەشداربووە لە | شەشەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی سۆسیال دیموکراتی ڕووسیا |
ئینیسا ئارماند (Inessa Armand؛ لە دایکبووی ٨ی ئایاری ١٨٧٤ - مردووی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠) ژنە سیاسەتوان و کۆمۆنیستی فەڕەنسی ڕووسی بوو. ئەو ئەندامی بۆلشێڤیک بوو، ھەروەھا کەسێکی فێمێنیست بوو، زۆربەی ژیانی لە ڕووسیا بەسەر برد.[١][٢][٣] ئارماند بە کەسایەتییەکی گرنگ دادەنرێت لەسەردەمی پێش شۆڕشی تشرینی یەکەم و دوای شۆڕش. ماوەیەکی زۆر ئینیسا لە یادکرابوو، ئەمەش ھۆکاری بۆ سسیستمی سانسۆرکردنی سەردەمی ستالین بوو (بەشێک لە ھۆکارەکان ڕەنگە بەھۆی پەیوەندییەکەی نێوان ئینیسا و لێنین بووبێت). دواتر لەڕێی کردنەوەی ئەرشیڤی سۆڤییەت ئەوا بەشێک لە زانیارییەکان لەبارەی ئینیساوە زانیارییەکان دەرکەوتن، ھێشتا ھەندێک زانیاری ناڕوونن لەسەر ناوبراو.[٤]
ئینیسا لە پەیوەندییەکی سێکسی دابوو لەگەڵ ڤلادمیر لینین لە ماوەی ١٩١١ بۆ ١٩١٢ یان ١٩١٤، ئەم بابەتە ھێشتا لەلایەن مێژوونووسان بووەتە جێی سەرنج و مشوومڕ.[٥][٦]
بە قسەی مێژوو نووس مایکڵ پیارسن کە لەبارەی ئیننیسا کردوویەتی: "ئەو یارمەتی لێنینی دەدا بۆ ئەوەی بگاتە بە پلە و دەسەڵاتێکی زیاتر لە سزار، ئەمەش بۆ ئەوەی تا ساڵی ١٩١٩ ببێتە بەھێزترین ژن لە مۆسکۆ".[٧]
ئینیسا ئارماند لە ڕۆژی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٠، لە تەمەنی ٤٦ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆلێرا کۆچی دواییی کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئینیسا ئارماند تێدایە. |