ئیڤان شرانز | |
---|---|
بە سلۆڤاكی: Ivan Schranz | |
لەدایکبوون | براتسیلاڤا، سلۆڤاکیا | ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٣
وڵاتی وەرزش | سلۆڤاکیا |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی سلۆڤاکی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
وەرزش | تۆپی پێ |
ئیڤان شرانز (لەدایکبووی ١٣ی ئەیلوولی ١٩٩٣) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی سلۆڤاکییە و وەک ھێرشبەر یاری بۆ یانەی سلاڤیا پراگی خولی یەکەمی چیک و ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیا دەکات.[١][٢]
لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، شرانز یەکەم یاری بۆ ھەڵبژاردەی سلۆڤاکیا ئەنجامدا بەرامبەر کۆماری چیک لە خولی نەتەوەکانی ٢٠٢٠–٢٠٢١، کە ھەروەھا یەکەم گۆڵی خۆی تۆمارکرد.[٣]لە مانگی ئایاری ٢٠٢١، شرانز لە پێکھاتەی کۆتایی سلۆڤاکیا بۆ پاڵەوانێتی یۆرۆی ٢٠٢٠ی ئەورووپا بوو[٤] بەڵام بەشداری نەکرد.[٥]لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ شرانز بانگھێشتکرا بۆ نوێنەرایەتیکردنی سلۆڤاکیا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤.[٦] تاکە گۆڵی یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد، کاتێک بە ئەنجامی ١–٠ یارییەکەیان لە بەلجیکا بردەوە[٧] لە یاریی دووەمدا بەرامبەر ئوکراینا گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، بووە یەکەم یاریزانی سلۆڤاکی کە زیاتر لە گۆڵێک لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا تۆمار بکات.[٨]