The Irishman | |
---|---|
دەرھێنەر | ماڕتن سکۆڕسێزی |
بەرھەمھێنەر | |
شانۆنامە | ستیڤ زالیلیان |
لەسەر بنەمای | بیستوومە تۆ خانوو بۆیە دەکەیتەوە لە لایەن چارڵز بڕاندت |
ئەکتەران | |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆدریگۆ پریێتۆ |
مۆنتاژ | سێلما شونمەیکەر |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | نێتفلیکس |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٢٠٩ خولەک[١] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٥٩ ملیۆن[٢] |
ئێرلەندییەکە فیلمێکی ئەمریکی تاوانکاری ساڵی ٢٠١٩یە لە بەرھەمھێنان و نووسینی ماڕتن سکۆڕسێزی و نووسینی ستیڤین زالیلیەن، کە چیرۆکەکەی وەرگرتووە لە یاداشتنامەی «بیستوومە تۆ خانوو ڕەنگ دەکەیت» لە نووسینی چارڵز بڕاندت.[٣] فیلمەکە لە نواندنی ڕۆبێرت دێ نیرۆ، فڕانک شیڕن، ئال پاچینۆ، جیمی ھۆفا، جۆ پێشی و ڕەسڵ بوفالینۆیە.[٤] چیرۆکی فیلمەکە باسی ژیانی فڕانک دەکات کەوا چیڕۆکی ئەو کوشتنانە دەگێڕێتەوە کە لەپێناوی خێزانی تاوانی بوفالینۆ ئەنجامیداوە. ئەم فیلمە دەبێتە نۆیەمین کاری ھاوبەشی دی نیرۆ و سۆڕکێزی و یەکەمین فیلمیان لەوەتەی فیلمی گازینۆ لە ساڵی ١٩٩٥، ھەروەھا دەبێتە چوارەم فیلم کە دی نیرۆ و پەچینۆ بەیەک شاد دەکاتەوە دوای ھەریەک لە (The Godfather Part II, Heat, and Righteous Kill) و ھەروەھا پێنجەمین فیلمی دی نیرۆ و پێشی دەبیێت دوای (Raging Bull, Once Upon a Time in America, ھاوڕێ چاکەکان, و Casino)، جگە لەمانەش یەکەمین کاری پەچینۆیە لەگەڵ دەرھێنەر ماڕتن سکۆڕسێزی.[٥]
لە ئەیلوولی ٢٠١٤دا، ئێرلەندییەکە وەک فیلمی داھاتووی سکۆڕسێزی ڕاگەیەنرا دوای ئەوەی لە فیلمی Silence (٢٠١٦) تەواو بوو. دی نیرۆ و پەچینۆ لە مانگی داھاتوودا خرانە کاستی فیلمەکە، بەڵام پێشی نزیکەی ٢٣ جار لەلایەن سکۆرسێزییەوە داوای لێکرا تاکو ڕازیبوو بە گەڕانەوە بۆ نواندن و بەشداریکردنی لەم فیلمە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا دەستپێکرد لە نیویۆڕک ستی و لە ئایاری ٢٠١٨دا بەکۆتا ھات.
ئێرلەندییەکە یەکەمین پەخشی لە ٥٧ەمین فیستیڤاڵی فیلمی نیویۆڕکدا بوو لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا و بەشێوەیەکی سنووردار لە سینەماکان پەخشدەکرێت لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، دواتر دەکەوێتە سەر تۆری نێتفلیکس لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا. فیلمەکە پێشوازییەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا کەوا ستایشی سیناریۆ، تەکنەلۆجیای گەنج کردنەوە، دەرھێنان، سیناریۆ و نواندنی ئەکتەران دی نیرۆ، پەچینۆ و پێشیان کرد.
چیرۆکی فیلمەکە باسی ژیانی فڕانک دەکات کەوا چیڕۆکی ئەو کوشتنانە دەگێڕێتەوە کە لەپێناوی خێزانی تاوانی بوفالینۆ ئەنجامیداوە.