ئیرەیی بریتییە لە ھەستێکی سۆزداری کە ئاواتی نەمانی دەسەڵاتێک، دەستکەوتێک، خاوەندارێتییەک، یان قازانجێک لە کەسێکی تر و بەدەستھێنانی، یان کەسە ئیرەییبەرەکە بە ئارەزووی نەمانی ئەوانە لە کەسانی دیکە تێر دەبێت.[١]
فەیلەسوفی بەناوبانگ بێرتراند ڕوسیل باسی لەوە کرد کە ئیرەیی یەکێکە لە بەھێزترین ھۆکارەکانی دڵتەنگی.[٢] و دڵتەنگی تەنیا لە کەسی ئیرەییبەردا سنووردار نییە بەھۆی ئیرەییبردنەکەیەوە. تەنانەت ڕەنگە بگاتە ئەو ئارەزووەی کە حەز بکات بەدبەختی بەسەر کەسانی دیکەدا بێت. ھەرچەندە زۆرجار ئیرەیی بە تایبەتمەندییەکی نەرێنی دادەنرێت. بەڵام ڕووسیل پێی وایە ئیرەیی ھێزێکی ھاندەرە بەرەو جێبەجێکردنی چەمکی دیموکراسی لە پێناو گەیشتن بە نەزمێکی کۆمەڵایەتی دادپەروەرتر و یەکسانتر.[٣] لەم دواییانەدا دەروونناسان پێشنیاریان کردووە کە ئیرەیی بە گشتی دابەش دەکرێت بەسەر ئیرەیی زیانبەخش و ئەرێنی.[٤]
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)