ئێس ئۆ ئێس کۆدێکی مۆرسە بۆ حاڵەتی لەناکاو بەکاردێت (▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄) بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی بەکاردێت. پێشوو تر بۆ حاڵەتی لەناکاو لە دەریادا بەکارھاتووە بۆ ئەوەی داوای یارمەتی بکرێت لەو کەسانەی کە ھێماکە دەبینن. بە شێوەیەکی فەرمی ئێس ئۆ ئێس بەم شێوەیە «▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄▄» دەنووسرێت کە تێیدا سێ خاڵ| سێ خەت دواتر سێ خاڵ دەکرێت لەنێوانیندا ھیچ بۆشایییەک نییە[١]
بەشێوەیەکی فەرمی بەکاردێت وەک ھێمایییەک بۆ داواکردنی یارمەتی بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان وەکوو «مەترسی لەسەر ژیان» یاخوود «بارودۆخە کارەساتبارەکان»[٢] یان داواکاردنی یارمەتی پزیشکی، کارەساتی میکانیکی لەسەر ئامێرێکی «فریاگوزاری بەپەلە»، ھەر باروودۆخێکی کارەساتبار کە لە وێستگەیەک بۆ ڕەوانەدەکرێت وێستگەیەکی تر.[٣] (IWB, VZE, 3B, و V7 ھێماییەکی یەکسانن بە ئێس ئۆ ئێس، بەڵام ھەر لە دێرینەوە SOS بەکارھاتووە و ئاسانە بۆ ناسینەوە)
ئێس ئۆ ئێس سەرچاوەکەی لە ١ی نیسانی ١٩٠٥ لە حکوومەتی ئەڵمانیایەوە وەرگیراوە، دواتر بە جیھانی کراوە و بووە بە ھێماییەکی ستاندارد بۆ خزمەتگوزارییە بەپەلەکان، یەکەم بە نێودەولەتی بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٣ی ئەیلوولی ١٩٠٦ کە دواتر لە ١ی تەممووزی ١٩٠٨ کۆدەکە کاریگەری خۆی ھەبوو لە بەکارھێناندا. بە شێوەیەکی مۆدێرن زاراوەی ئێس ئۆ ئێس "ھێماییەکی فەرمی" یان "کۆد"ێکە[٤] بەکارھاتووە وەک ھێمایییەک بۆ داواکردنی یارمەتی بۆ حاڵەتەل لەناکاوەکان وەکوو «مەترسی لەسەر ژیان»، «بارودۆخە کارەساتبارەکان»[٢]
لە کارەساتەکەی تایتانیک لە ساڵی ١٩١٢ ھەمان ھێمای ئێس ئۆ ئێس بەکارھاتووە ئەویش بەم شێوەیەی کە لە نامە دەنگییەکەی خوارەوە تۆمار کراوە[٥]
گرفتێکت لە بیستنی ئەم پەڕگەیە ھەیە؟ بڕوانە یارمەتی میدیا. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێس ئۆ ئێس تێدایە. |