ئێف ئێڵ ستودیۆ (بە ئینگلیزی: FL Studio؛ پێشووتر بە ناوی فرووتی لووپز)[٢] کارێستگەیەکی دەنگی دیجیتاڵییە کە لەلایەن کۆمپانیای بەلجیکیی ئیمج-ڵاینەوە دروست کراوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم نەرمامێرە ناوبەستێکی نیگارەیی بەکارهێنەرە کە لەسەر بنەمای ڕیزبەندکەری مۆسیقا دروست کراوە. پڕۆگرامەکە بە چوار وەشانی جیاواز لەسەر سیستمەکانی ویندۆز و ماک ئۆ ئێس بەردەستە، کە پێکھاتوون لە: وەشانی فرووتی، وەشانی بەرھەمھێنەر، دەستەی جیاواز، لەگەڵ دەستەی ھەموو تایبەتمەندییەکان.[٣] ئەوانەی نەرمامێرەکە دەکڕن، ھەموو بەرزکردنەوەکان بۆ وەشانی نوێ بە خۆڕایی بەدەست دێنن.[٤] ئیمج-ڵاین وەشانێکی ئێف ئێڵ ستودیۆی بۆ ھەو مۆبایلانەی سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەکار دەبەن بەرھەمھێناوە، وەک ئایپۆد، ئایفۆن، ئایپاد و ئامێرەکانی تر.[٥]
وێبگەی فەرمی