ئێل کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico)یان کلاسیکۆی ئیسپانیا بە یاریی نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەک لە یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بارسێلۆنا دەوترێت، مێژووی ئەم یارییە تۆپی پێی تێپەڕ کردووە تەنانەت چەندەھا جار چووەتە نێو کێشەکانی سیاسەتی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسیی ھەردوو شاری بارسێلۆنا و مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لە مێژووی ئیسپانی کە شاری بارسێلۆنا دەکەوێتە ھەرێمی کەتەلۆنی و شارەکەی مەدریدیش پایتەختی ئیسپانیایە بەوە کێشەی زۆر کەوتووەتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی.
ھەر لەسەرەتاکانی تۆپی پێی ئیسپانیاوە ھەردوویانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنا نوێنەری ھەردوو ناوچەی ناوەڕاستی ئیسپانیا ناوچەی ڕەگەزی ئیسپانییەکان و ناوچەی کەتەلۆنا (کەتەلۆنییەکان) بوون، لە ھەمان کاتدا ھەردوو ناوچە بۆ خۆیان بەدوو ئاڕاستەی شارستانێتی و زمانی جیاواز دەڕۆن. ئەم دیاردە وەرزشییە کارێکی زۆر گەورەی کردووەتە سەر ھەردوو بواری کۆمەڵایەتی و سیاسیی ئەم وڵاتە.
ڕیاڵ مەدرید یانەیەکی سەر بە حکوومەت و خێزانی مەلیکی ئیسپانییە و زیاتر لەلایەن ئەم بنەماڵەیەوە پشتگیرییان لێدەکرێت و بەتایبەت لە کات و سەردەمی فرانکۆیست ئیرا کە ڕابەرایەتی سوپای ناوەڕاستی ئیسپانیای دەکرد.
ئیسپانیا لە سەردەمی فرانکۆیست لە نێوان دووناوچەدا دابەش بوو ناچەی ئیسپانی نشینەکان و ناوچەی کەتەلانەکان و ھەروەھا ئیسپانیا بەرەو شەڕێکی ناوخۆییی دەرۆیشتن. ئەم دوو یانەیەش بوون بە بەشێک لەو شەڕ و ئاژاوەی نێوان حکوومەتە دیکتاتۆرەکەی فرانکۆیست و دیکتاتۆرەکانی پاش ئەو لەگەڵ ناوچەکانی تری ئیسپانیایا. حوکمەتەکانی ئیسپانیا زیاتر لایەنگریی مەدریدیان دەکرد. ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو شارە بنکەی (بەیسی) دامەزراندنی پارتە جیاکان بەتایبەتیش پارتی سۆسیالیستی ئیسپانی بوو. مەدرید بوو بە بنکەیەک فکرە تازەکانی جیھانی وەک (کۆماریسم، فیدرالیسم، ئەنارچیسم، سایندیکلالیسم، و ھەروەھا کۆمۆنیسم) لە ھەمان کاتدا ھەرێمی کەتەلۆنیا ھەرێمێکی فاشیۆن لە بواری جل و بەرگ و نیگار کێشان بوو و ئاو ھەوا سەرنج ڕاکێشەکەی.
لەدوایدا و لەسەردەمی حکوومڕانی فرانسیسکۆ فرانکۆدا بلوگرانییەکان توانییان شوێن پێی خۆیان لەگەڵ حوکمەتە دیکاتۆرەکەی فرانکۆدا بەھێز بکەن و زیاتر لە یانەیەک لە ناوچەکەدا ھەبێت. لە ماوەی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیا ھەردوو سەرۆکەکانی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید (جۆسیف ساینۆڵ و ڕەفایەل سانچێز گۆرەیە) تووشی گێرە و کێشەی زۆر بوون لەسەر دەستی لۆس ناشیۆنالیست.
لە ١٩٥٠ دا ھەردوو یانە کێبڕکێی تر لەسەر یاریزانی بەناو بانگی ئەرجەنتینی کەوتە ململانێکردن، دی ستیفانۆ گرنگی ھەردو یانەی بەلایی خۆیدا ڕاکێشابوو ئەو کات یاری بۆ یانەی دیپۆرتیفۆ لۆس میلۆناریۆ لە بۆگۆتا دەکرد ھەردوو یانە زەمیان لەسەر یەکتریی دەکرد. کێشەیان لەسەری ھەبوو ھەردوو یانە خۆیان بە خاوەنی دەزانی دی ستیفانۆ بۆندەکەی بەرشەلۆنەی ھەڵوەشاندەوە و ڕووی کردە یانەی ڕیال ئەو کات بەرشەلۆنە ھەوڵیدا لە ڕێگەی فرانکۆوە کارێک بکات و مەدریدیش بەرھەڵەستی کرد بە دانی پارەو ئامادەکردنی خۆبەش.
دی ستیفانۆ لەیەکەم یاریدا بەرامبەر بەرشەلۆنە دوو گۆڵی بۆ مەدرید تۆمار کرد، و ھەروەھا ڕیال لەگەڵ ستیفانۆ ٥ نازناوی ئەورووپی بەدەست ھێنا.
لەساڵەکانی ١٩٦٠ دا ھەردوو بەرھەڵەستی کار گەیشتنە قۆناغەکانی یارییە ئەورووپییەکان و ھەردوو یانە دووجار بەیەک گەیشتن ئەویش لە جامی ئەورووپادا بوو کە ڕیال مەدرید ١٩٦٠ی بردەوە و بەرشەلۆناشە ١٩٦١، جارێکی تر ھەردوو یانە لە جامی چامپیۆن لیگدا بەیەک گەیشتن ئەویش سالی ٢٠٠٢ بوو مەدرید بەرشەی دا بەزەویدا و گەیشتە یاری کۆتایی و جامەکەی بەدەست ھێنا.
لەھەمان کاتدا ھەردوویانە کێشەیەکی تر لەنێوانیاندا ھەیە ئەویش یەکێکی ترە لە گەرم کەرەوەی کلاسیکۆ و خۆش کردنی ئەم یارییە لە ئیسپانیا ئەو کێشەیە بریتییە لە ڕفاندنی یاریزانە بەناو بانگەکانی یەکتری بەتایبەتیش یانەی ڕیال کە لایەنی ئابووری باشترە ھەمیشە ھەوڵی ڕفاندنی یاریزانە بەناوبانگەکانی بەرشەی داوە و بۆ ئەم مەبەستەش چەندەھا ملیۆن دۆلاری سەرف کردووە، لە ساڵی ١٩٨٨ دا بێن شۆستەری لە بەرشەلۆنەوە ڕفاند و لە ساڵی ١٩٩٤ دا یاریزان مایکڵ لاودرۆپیشی بردە ڕیزەکانی پاشانیش ساڵی ٢٠٠٠ لیوس فیگۆی پورتوگالی بردە ڕیزەکانی بەرامبەریش بەرشەلۆنە لیوس ئەنریکی لە ساڵی ١٩٩٦ دا لەدەستی مەدریدییەکان فراند و پاشانیش کابتنی شین و سووری کردە باڵەکانی.
ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) یانەیەکی تۆپی پێی پرۆفیشناڵی ئیسپانییە بە یانەی پایتەختی ئیسپانیا مەدرید و یانەی شاھانە یان مێرەنگی ناسراوە، یانەکە لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوەو لە خوولی ئیسپانی لا لیگا یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیاڵ مەدرید ٣٦ جار خولی ئیسپانی بردووەتەوە (ڕیکۆرد)، وە ٢٠ جاریش جامی شای ئیسپانیای بردووەتەوە و ڕیکۆردێکی تریشی تۆمار کردووە بە بردنەوەی ١٥ جار خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ٥ی ١٩٠٤، ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا ناوەکەی گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان، یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازترە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات، لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ھەتا ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠، فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەمدا». یانەی ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دادەنرێ لە جیھاندا لە ڕووی بنکەی بەرفراوانی جەماوەرییەوە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ وە ئێستاش بە یەکەم دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێ لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە دوای یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.
بارسێلۆنا (بە کەتەلۆنی: Fútbol Club Barcelona) یەکێکە لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. یاریگای سەرەکی یانەکە بریتییە لە کامپ نو کە بە گەورەترین یاریگا دادەندرێت لەسەر ئاستی کیشوەری ئەورووپا، بارسێلۆنا بە گەورەترین یانەی ھەرێمی کەتەلۆنیا ھەژمار دەکرێت و بە یانەی بلوگرانا ناسراوە، لەناسراوترین یاریزانانی کە پێشتر کە یارییان بۆ یانەکە کردووە بریتین لە (مێسی و سوارێز و دێمبێلی)، یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەتیک بلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە خولی پلە دووی ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا لە بەرواری ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بەدروشمی "Més que un club" دامەزرا کە بە واتای "زیاتر لە یانەیەک" دێت، یەکێک لە ڕکابەرەکانی بەدرێژایی مێژوو یانەی ڕیال مەدریدە ئەویش بە ھۆکاری جیاجیای وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی، سەرەتای دامەزراندنی یانەکە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زایینی کاتێک «خوان گامبەر»ی سویسری لەگەڵ چەند ھاورێیەکی لە سویسراوە بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوتن و یانەکەیان دامەزراند لە شاری بارسێلۆنای ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ساڵی ١٨٩٩، کە دواتر بەھۆی ئاست نزمی یانەکە لە ساڵی ١٩٠٨، خوان گامبەر بڕیاری دا ببێتە سەرۆکی یانەکە و لەسەردەمی ئەو دا بارسێلۆنا ئاستێکی بەرز و چەندین نازناوی بەخۆیەوە بینی، ئەم یانەیە لەساتی دامەزراندنی تا ئێستا توانیویەتی ٢٧ جار ببێتە پاڵەوانی خوولی ئیسپانی لا لیگا، وە ٣١ جار بووەتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا و لە ١٤ بۆنەشدا بوەتە پاڵەوانی جامی سووپەری ئیسپانیا، ھەروەھا خاوەنی ٥ نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.
لەمێژووی کلاسیکۆدا تا ئێستا ھەردوو تیپ ٢٥٨ یاریی فەرمیان ئەنجام داوە، یانەی بارسێلۆنا ١٠١ جار سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە و ڕیاڵ مەدرید ١٠٥ جار براوە بووە؛ و لە ٥٢ بۆنەشدا بەرامبەر بوون، یانەی ڕیاڵ مەدرید توانیویەتی ٤٣٣ گۆڵ تۆمار بکات و یانەی بارسێلۆنا توانیویەتی ٤٢٣ گۆڵ تۆمار بکات، کۆی گشتی یاری کلاسیکۆ (بە یارییە نا فەرمییەکانیشەوە) ٣٠١ یارییان ئەنجام داوە بارسێلۆنا ١٢٦ یاری بردووەتەوە لە بەرامبەردا ١١١ بردنەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و لە ٦٤ یاریشدا بەرامبەر بوون بەرشەلۆنە ٥٢٩ گۆڵ و ڕیال مەدرید ٤٨٩ گۆڵی تۆمارکردووە.
بۆنە | یارییەکان | بردنەوە | یەکسان | گۆڵ | بردنەوە
(یاریگای خۆیی) |
یەکسان
(یاریگای خۆیی) |
بردنەوە
(دەرەوەی یاریگا) |
بردنەوەکانی تر | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ڕیاڵ | بارسا | ||||
لا لیگا | ١٨٩ | ٧٩ | ٧٥ | ٣٥ | ٣٠٤ | ٣٠٥ | ٥٦ | ٥١ | ١٥ | ٢٠ | ٢٣ | ٢٣ | ٠ | ٠ | |
جامی تاجدار (نافەرمی)[ئ] | ١ | ٠ | ١ | ٠ | ١ | ٣ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ٠ | ١ | |
جامی شای ئیسپانیا | ٣٧ | ١٣ | ١٦ | ٨ | ٦٩ | ٦٨ | ٥ | ٧ | ٥ | ٣ | ٤ | ٦[ا] | ٤ | ٣ | |
جامی خولی ئیسپانیا | ٦ | ٠ | ٢ | ٤ | ٨ | ١٣ | ٠ | ١ | ٢ | ٢ | ٠ | ١ | ٠ | ٠ | |
جامی سووپەری ئیسپانیا | ١٦ | ٩ | ٥ | ٢ | ٣٤ | ٢٣ | ٦ | ٤ | ١ | ١ | ٢ | ٠ | ١ | ١ | |
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا | ٨ | ٣ | ٢ | ٣ | ١٣ | ١٠ | ١ | ١ | ٢ | ١ | ٢ | ١ | ٠ | ٠ | |
سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان | ٢٥٧ | ١٠٥ | ١٠٠ | ٥٢ | ٤٣٣ | ٤١٩ | ٦٨ | ٦٤ | ٢٥ | ٢٧ | ٣١ | ٣١ | ٦ | ٥ | |
دۆستانە و یارییە نافەرمییەکان | ٤٢ | ٦ | ٢٤ | ١٢ | ٥٥ | ١٠٤ | ٤ | ١٢ | ٥ | ٧ | ٠ | ٦ | ٢ | ٦ | |
کۆی یارییەکان | ٢٩٩ | ١١١ | ١٢٦ | ٦٤ | ٤٨٩ | ٥٢٩ | ٧٢ | ٧٦ | ٣٠ | ٣٤ | ٣١ | ٣٧ | ٨ | ١١ |
گۆڵ | ئەنجام | بەروار | پاڵەوانێتی |
---|---|---|---|
١٢ | ڕیال مەدرید ٦-٦ بارسێلۆنا | ١٣ی نیسانی ١٩١٦ | جامی شا |
ڕیال مەدرید ١١-١ بارسێلۆنا | ١٣ی حوزەیرانی ١٩٤٣ | ||
١٠ | ڕیال مەدرید ٨–٢ بارسێلۆنا | ٣ی شوباتی ١٩٣٥ | لا لیگا |
بارسێلۆنا ٥–٥ ڕیال مەدرید | ١٠ی کانونی دووەمی ١٩٤٣ | ||
٩ | بارسێلۆنا ٧–٢ ڕیال مەدرید | ٢٤ی ئەیلولی ١٩٥٠ | |
٨ | بارسێلۆنا ٣–٥ ڕیال مەدرید | ٤ی کانونی یەکەمی ١٩٦٠ | |
ڕیال مەدرید ٢–٦ بارسێلۆنا | ٢ی ئایاری ٢٠٠٩ |
ئەو یاریزانانەی کە بۆ ھەردوولا یارییان کردووە زۆرینەیان بە ناپاک (خائین) لەلایەن ھاندەرانی پێشوویانەوە ناونراون
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێل کلاسیکۆ تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref>
بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/>
نەدۆزرایەوە