ئێلزڤییر (بە ئینگلیزی: Elsevier) بریتییە لە بڵاوکراوەیەکی ئەڵمانی کە لە بواری زانستی و تەکنیکی و پزیشکی شت بڵاو دەکاتەوە.[١] بە ھەزاران گۆڤار لە خۆ دەگرێت کە ھەندێکیان بە شێوەی چاپ کراو ھەندێکیشیان وەک ساینس دایرێکت (science direct) تەنھا بە شێوەی ئەلێکتڕۆنی بڵاو دەکەنەوە. دوای ئەم بڵاوکراوەیە سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا دێت کە هاوشێوەی ئەم بڵاوکراوەیە لە بابەتی بڵاوکردنەوەی پەرتووک و گۆڤاری زانستی لە چەندین بواری جیادا ئیش دەکات.
ئێلزڤییر ساڵانە لە لایەن ٢٥٠٠ گۆڤارەوە نزیک ٤٧٠ ھەزار توێژینەوە و ووتار بڵاو دەکاتوە. نزیکەی ١٦ میلیۆن دۆکیۆمێنت و سی ھەزار پەرتوکی ئەرشیف کراوی ھەیە. ساڵانە نزیک بە میلیاردێک لە دۆکیۆمێنتەکانی دادەبەزێنرێن.[٢]