ئێما مایرز | |
---|---|
لەدایکبوون | [١] ئۆرلاند، فلۆریدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان | ٢ی نیسانی ٢٠٠٢
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١٠–چالاک |
ئێما مایرز (بە ئینگلیزی: Emma Myers، لەدایکبووی ٢ی نیسانی ٢٠٠٢)،[١] ئەکتەری ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠١٠ وەک ئەکتەری منداڵ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، کاتێک لە فیلمی زە گلەیدس دەرکەوت.[٢] ئەو پێشکەوتنەکەی بەدەستھێنا بە ڕۆڵی ئینید سینکلێر لە زنجیرەی نێتفلیکسدا کە وێنزدەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا.[٣][٤]
ئێما مایرز لە ٢ی نیسانی ٢٠٠٢ لە شاری ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدا لەدایکبووە.[٥] ئەو لە قوتابخانەیەکی ماڵەوە خوێندوویەتی و «ھەرگیز ئەزموونی قوتابخانەی دەرەوەی نەبووە».[٦]
مایرز لە ساڵی ٢٠١٠ وەک ئەکتەری منداڵ دەستی بە ڕۆڵ گێڕان کردووە و بۆ یەکەمجار لە زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکەی زە گلادز بەشداری کردووە.[٧] لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا دەستی بە نواندنی پیشەیی کردووە،[٨] مایرز لە فیلمەکانی ئینجیلی باشوور (٢٠٢٠)، تامێک لە جەژنی کریسمس (٢٠٢٠)، و کچ لە ژێرزەمیندا (٢٠٢١) دەرکەوتووە.[٩] پێشکەوتنی خۆی بەدەستھێنا کاتێک لە زنجیرەی نێتفلێکسدا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە وێنزدەی لە ساڵی ٢٠٢٢، ڕۆڵی ئینید سینکلێری بینی شانبەشانی ھاوئەستێرەکەی جێنا ئۆرتیگا کە وێنزدەی ئادەمز گێڕا.[١٠][١١]مایرێس لە داھاتوودا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە فیلمی کۆمیدی نێتفلێکس بەناوی پشووی خێزان شانبەشانی جێنیفر گارنەر و ئێد ھێڵمز.[١٢][١٣]