ئێی ئێس ئێم ئێڵ کۆمپانیایەکی ئامێری لیتۆگرافییە کە ڕووناکی بەکار دەھێنێت بۆ چاپکردنی نەخشی ئاڵۆز لەسەر وەیفەری سیلیکۆن کە بنەمای چیپی کۆمپیوتەر پێکدەھێنن. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ۱۹۸٤ دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە گەورەترین دابینکەرە بۆ پیشەسازی نیوەگەیەنەرەکان و تاکە دابینکەرە لە جیھانی ئامێرەکانی لیتۆگرافیی زۆر سەرووبنەوش کە بەکاردێت بۆ بەرھەمھێنانی پێشکەوتووترین چیپەکان. لە ساڵی ۲۰۲۳، ئێی ئێس ئێم ئێڵ گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیای ئەوروپی بوو، کە سەرمایەی بازاڕی نزیکەی ۲۷۰ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.
کۆمپانیای ئێی ئێس ئێم ئێڵ ئەو ئامێرانەی فۆتۆلیتۆگرافی بەرھەم دەھێنێت کە لە بەرھەمھێنانی چیپی کۆمپیوتەردا بەکاردەھێنرێن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێی ئێس ئێم ئێڵ تێدایە. |