ئەبابیل-١ " A1 " (عەرەبی: أبابیل١)یەکەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی فەلەستینی (UAV)، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار، لە غەززە لەلایەن پیشەسازی لیواکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) دروست کراوە.[١]
محەممەد زواری ئەندازیاری فڕۆکەوانییە و بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری سەفاقسە، لە ساڵی ١٩٩١ تونسی بەجێھێشت و بەرەو سووریا بە مەبەستی ڕزگاربوون لە شەپۆلی سەرکوتکردنی پارتی سیاسی ئیسلامی نەھزە لەلایەن ڕژێمی زینەلعابیدین بن عەلی.[٢] خاوەنی زانیاری بوو لەسەر فڕۆکەوانی و دیزاینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان،[٣] پاشان پەیوەندی بە لیواکانی عیزەدین قەسامەوە کرد کە باڵی سەربازی حەماس بوو، لەوێ سەرپەرشتی بەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کرد، لە کۆتاییدا بووە ھۆی پەرەپێدانی جۆری ئەبابیل ١. یەکەم بەکارھێنانی فڕۆکەی ئەبابیل١ لە مەیدانی شەڕدا لە شەڕی غەززەی ساڵی ٢٠١٤ بوو.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)