ئەبرەھام مینتچن | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤ی نیسانی ١٨٩٨ |
مەرگ | ٢٥ی نیسانی ١٩٣١ |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پەروەردە | کولێژی ھونەریی کیێڤ |
ناسراوە بە | پیرۆ و ھارلیکوین لە تابلۆکانیدا |
چەشن | دەربڕینگەرایی (دەروون دەربڕین لە ھونەردا)، کوبیزم |
بزاڤ | قوتابخانەی پاریس |
ئەبراھام مینتچن (٤ی نیسانی ١٨٩٨ – ٢٥ی نیسانی ١٩٣١)یەکێک بوو لە نیگارکێشە سەرەکییەکانی پەیوەست بە «دەربڕینی دەروونی ھونەرمەندان» کە بە قوتابخانەی پاریس ناسراوە.[١] نیگارکێشێکی جوولەکە بوو، لە شاری کیێڤ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٢٥ ڕۆیشتووە بۆ پاریس،[٢] کارە ھونەرییە ناسراوەکانی زیاتر لەکاتێکدا بەرھەم ھێنراون کە لە پاریس و لا گاردێ بووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٦ بۆ ١٩٣١.
بەناوبانگە بە تابلۆی زیندوو کە زۆرجار پەندیشی تێدا دەردەکەوێت. کارەکانی دەتوانرێت پەیوەندییان بە دەربڕینگەرایییەوە ھەبێت.[٣][٤]
مینتچن لە شاری کیێڤ لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا شاگردی زێڕینگەرێک بووە. لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دەستی بە نیگارکێشان کردووە و لە کۆلێژی ھونەری کیێڤ خوێندوویەتی.[٥] دواتر لە ساڵی ١٩٢٣ ئوکراینای بەجێھێشت و بەرەو بەرلین دەڕوات. لە بەرلین دیزاینی سێت و جلوبەرگی بۆ شانۆی جوولەکەکان کردووە. لە کاتی یەکەم پێشانگایدا لە بەرلین کارە ھونەرییەکانی بە شێوازێکی نزیک لە کوبیزم نمایش کرد.[٦][٧][٨]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەبراھام مینتچن تێدایە. |