ئەبوو سولەیمان سجستانی (بە فارسی: ابوسلیمان سجستانی) ھەروەھا پێی ئەوترا لۆژیکی (ئەل-مەنتقی) (لەدایکبووی ٩١٢ بۆ ٩٨٥ی زایینی) نازناوی سجستانی وەرگرتووە بەھۆی نیشتەجێبوونی لە سیستان (ئەمرۆ پارێزگایەکە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئێران) و باشووری ئەفغانستان، لەسەردەمی خۆی بووە یەکێک لە پێشڕەوانی خەڵکی فارس، موسڵمانێکی فەیلەسووفی مرۆڤناس بوو لە بەغدا، دیندار و فەیلەسووف بوو لە سەردەمی خۆی.