ئەبوو محەممەد جۆلانی | |
---|---|
أبو محمد الجولاني | |
لەدایکبوون | أحمد حسين الشرع ١٩٨٢ (تەمەن ٤٢ ساڵ) ڕیاز |
ئەحمەد حسێن ئەلشەرع ناسراو بە ئەبوو محەممەد جۆڵانی فەرماندەی گشتی گرووپی چەکداری ھەییەی تەحریری لە شام؛[١] ھەروەھا ئەمیری پێشووی ڕێکخراوی بەرەی نوسرە بووە کە بەشێک بوو لە ئەلقاعیدە.[٢]وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە مانگی ئایاری ٢٠١٣دا جۆلانی وەک «تیرۆریستێکی جیھانی دیاریکراوی تایبەت» خستە لیستەوە.[٣]
ئەلجولانی لە ساڵی ١٩٨٢ لە شاری ڕیاز، سعودیە لەدایک بووە، باوکی تا ساڵی ١٩٨٩ وەک ئەندازیاری نەوت کاری کردووە، لەو ساڵەدا بنەماڵەی ئەلجولانی گەڕانەوە بۆ سوریا، و گەورە بووە و ژیاوە لە ناوچەی ڤێلاکانی ڕۆژهەڵات لە گەڕەکی مەززە لە دیمەشق، تا لە ساڵی ٢٠٠٣دا ڕووی لە عێراق کرد.[٤] ئەلجولانی ڕووی لە عێراق کرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی دوای ٢٠٠٣ داگیرکردنی عێراق، بە خێرایی لە ڕیزەکانی ئەلقاعیدە لە عێراق پلەو پۆستی بەرزبووەوە، و دەوترێت هاوکارێکی نزیکی سەرکردەکەی بووە، ئەبوو موسعەب ئەلزەرقاوی (ئەلجولانی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کرد کە ھیچ پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ زەرقاویدا نەبووە.
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری birth
نەدراوەکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەبوو محەممەد جۆلانی تێدایە. |