ئەبوو نەسر مەنسور بن عەلی بن عراق (عەرەبی: أبو نصر منصور بن على بن عراق)، لە خەڵکی خوارزمە، ئەو یەکێکە لە زانایانی موسڵمان کە لە بیرکاری و گەردوونناسی پسپۆڕن.[١]
لە شاری کات لە خوارزم لەدایک بووە ساڵی (٣٩٤ی کۆچی - ٩٦٠ زایینی)، لە بنەماڵەیەکی سەرپەرشتیار لەدایک بووە کە شازادە بوو [٢]، هەروەها مامۆستای بیروونی بوو و هاوکاریشی بوو، هەردووکیان بەیەکەوە چەند دۆزینەوەیەکیان ئەنجام داوە لە زانستی بیرکاریدا. لە ساڵی (٤٢٧ کۆچی - ١٠٣٦ زایینی)[٣] کۆچی دوایی کردووە.
زۆربەی کارەکانی ئەبوو نەسڕ سەبارەت بە بیرکارییە، تەنیا هەندێک لە کتێبەکانی نەبێت کە لەسەر زانستی گەردوونناسی بوون. لە زانستی بیرکاریدا چەند کتێبێکی هەیە سەبارەت بە سێگۆشەزانی، کە گەشەی پێدابوو لە کتێبی بەتڵیمۆس، هەروا چاکسازی بۆ چەند تێڕوانینەکانی یۆنانی کردووە.
لە پاشماوەکانی: