بزووتنەوەی ئیسلامیی ئەحرار شام حرکة أحرار الشام الإسلامیة | |
---|---|
بەشدار لە شەڕی ناوخۆیی سووریا | |
ساڵانی چالاکیی | ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ |
ئایدۆلۆژیا | سەلەفی جیھادی |
سەرکردەکان | حەسسان عەبود † ئەبو تەڵحەی عەسکەری |
ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکان | سووریا |
ھێز | ١٠٬٠٠٠–٢٠٬٠٠٠[١] |
بەشێکە لە | بەرەی ئیسلامی[٢] |
ھاوپەیمانان | بەرەی نوسرە[٣] سوپای ئازاد[٣][٤] سوپای ئیسلام |
دوژمنان | سوپای سووریا سوپای بەرگری سووریا ھێزی بەرگری نیشتیمانی سووریا داعش[٥][٦] شەبیحە |
جەنگەکان/شەڕەکان | شەڕە ناوخۆیەکانی سووریا |
بزووتنەوەی ئەحرار شامی ئیسلامی، بزووتنەوەیەکی جیھادی سوریە کە لەسەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە دژی بەشار ئەسەد شەڕ دەکەن، بزووتنەوەی ئەحرار شام لە ئەنجامی یەکگرتنی ھەر یەک لە کەتیبەکانی ئەحرار شام و بزووتنەوەی فەجری ئیسلامی و کۆمەڵەی تەلیعەی ئیسلامی و کەتیبەی جەنگاوەرانی ئیمان پێکھاتوە و دواتر بۆتە لایەنێکی سەرەکی لە پێکھاتنی بەرەی ئیسلامی سووریا. بزووتنەوەی ئەحرار شام زیاتر لە دوای دەستبەسەردا گرتنی فرۆکەخانەی تەفتەناز و فرۆکەخانەی جەراحی سەربازی ناوی دەرکەوت وچەقی قورسایی ھێزەکانی لە ناوچەی حەلەب و پارێزگای ئیدلیب و پارێزگای حەمایە دەیان کەتیبەی لە شارەکانی سووریادا ھەیە و رۆڵی سەرەکی گێراوە لە ئازادکرنی زۆربەی ناوچە ئازادکراوەکانی سووریا.
جگە لەمەش ئەم بزووتنەوەیە ناکۆکێی زۆری ھەیە لەگەل داعش بەجۆرێک لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی داعشدا لە بارەگایەکی بزووتنەوەی ئەحراری شام لە ناوچەی رام حەمدانی سەر بە پارێزگای ئیدلیب ھەریەک لە شێخ حەسسان عەبود ناسراو بە ئەبو عبداللەی حەمەوی ئەمیری بزووتنەوەی ئەحرار شام و ئەبو تەڵحەی عەسکەری و ئەبو زوبێرو ئەبو یەزن وئەبو خێر وئەبو عبدالملکی شەرعی سەرکردەکانی ئەحرار شام و ئەبو ئەیمەن فەرماندەی لیوای بەدر نزیکەی ٥٠ موجاھید وکادێری وسەرکردەی ئەحرار شام کردە قوربانی[٧] دوای ئەم ڕووداوەش بزووتنەوەی ئەحراری شام ھاشم الشیخ ناسراو بە ئەبو جابری مەسکەنە وەک ئەمیری نوێی بزووتنەوەکە دیاری کرد[٨]
{{cite book}}
: Check date values in: |archivedate=
(help)
{{cite news}}
: Check date values in: |archive-date=
(help); More than one of |archivedate=
و |archive-date=
specified (help); More than one of |archiveurl=
و |archive-url=
specified (help) ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحراری شام تێدایە. |