ئەحمەد زوەیل Ahmed Zewail | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی شوباتی ١٩٤٦ دامانهور، میسر |
مردن | ٢ی ئابی ٢٠١٦ (۷۰ ساڵ ژیاوە) |
نەتەوە | میسری، ئەمریکی |
بواری زانستی | کیمیا، فیزیک |
شوێنی بڕوانامە | زانکۆی ئەسکەندرییە، University of Pennsylvania |
ناسراو بە ھۆی | FemtochemistryFemtochemistry |
خەڵاتەکانی | خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا (1999) The Franklin Medal (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) (1998) Wolf Prize (ئیسرائیل) (1993) Priestley Medal (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) (2011) Davy Medal (2011) |
ئەحمەد حەسەن زیوەیل بە ئینگلیزی: Ahmed Hassan Zewail (لە دایکبووی ٢٦ی شوباتی ١٩٤٦ - ٢ی ئابی ٢٠١٦) زانایاکی موسوڵمانی میسرییە و خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکیە کە ناسراوە بە باوکی فێمتۆ کیمیا (Femtochemistry) لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبێلی لە کیمیا وەرگرتووە بۆ کارکردنی لەسەر بواری (Femtochemistry) و و ھەروەھا یەکەم زانای میسرییە کە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتووە.
لە ٢٦ ی فبرایەری ساڵی ١٩٤٦ لەشاری دەمنھوری میسر لەدایک بووە، بەشی کۆلێژی زانستی لەزانکۆی ئیسکەندەریە تەواو کردووە، لەساڵی ١٩٦٧ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کیمیا بە پلەی شەرف بەدەستھێناوە دواتر بڕوانامەی ماجستێری وەرگرتووە.
ئەحمەد زوەیل ڕۆشووە بە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا و لەزانکۆی بنسلڤانیا بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستی لیزەر بەدەستھێناوە، لەساڵی ١٩٧٤ بۆ ساڵی ١٩٧٦ وەکو تۆێژەر لە زانکۆی کالیفۆرنیا کاری کردووە، لەساڵی ١٩٧٦ لە پەیمانگای کالیفۆرنیای تەکنەلۆجیا کاری کردووە کە لەگەورەترین زانکۆکانی زانستی ئەمریکایە، لەساڵی ١٩٨٢ ڕەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە، بۆتە مامۆستایەکی سەرەکی بۆ زانستی کیکیا لەزانکۆی کالتک کە گەورەترین پۆستی زانستیە لەزانکۆکانی ئەمریکا.
ئەحمەد زوەیل ڕژێمی وێنەگرتنی بەپەلەی داھێناوە کە بەلیزەر کاردەکات و توانای دیاریکردنی جموجۆڵەکانی بەشەکانی ھەیە لەکاتی دوروستبون و پێکەوە لکاندنیان، زیاتر لە ٣٥٠ توێژینەوەی زانستی ھەیە لە گۆڤارە زانستیە جیھانیەکاندا، ناوی لە لیستی شەرەفی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە کە گرنگترین ئەو کەسایەتیانە لەخۆ دەگرێت بەشداریان لە بنیاتنانی ئەمریکادا کردووە بەو پێیەی کە گرنگترین زاناکانی لیزەر بووە لە ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا.
ئەحمەد زوەیل ٣١ خەڵاتی نێو دەوڵەتی وەرگرتووە و لەساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی نۆبڵی لەبواری کیمیادا بەدەستھێناوە و بەیەکەم زانای میسری و عەرەبی دەژمێردرێت کە لەبواری کیمیادا خەڵاتی نوبڵی وەرگرتووە ھەروەھا وەکو نوێنەری زانستی ویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕست دامەزراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەحمەد زوەیل تێدایە. |