ئەدھەم بارزانی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | شێخ ئەدھەم |
پیشە | ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پێشووی حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد |
حیزبی سیاسی | حیزبوڵڵای شۆرشگێری کورد (پێش) - پارتی دیموکراتی کوردستان (پێش) |
خزمەکان | بنەماڵەی بارزانی |
ئەدھەم شێخ عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی (١٦ی نیسانی ١٩٦٢ - ) ئەندامی پێشووی پەرلەمانی باشووری کوردستانە. ئەدھەم بارزانی ئامۆزایی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوویی ھەرێمی کوردستانە.
لە ١٦ی نیسانی ١٩٦٢ لە دایک و باوکی ناویان عوسمان بارزانی کوڕی ئەحمەد بارزانی بووە. لە ساڵی ١٩٨٨ بە دامەزراندنی حیزبوڵڵای شۆڕشگێڕی کورد دەستی بە کاروانی سیاسی کرد، ئەو گروپە هاوشێوەی پارتە کوردییەکانی عێراق پارەی لە ئێرانەوە لە دژی سەدام حسێن وەرگرت. حیزبوڵڵای شۆڕشگێڕی کورد لە ساڵی ٢٠٠٤ هەڵوەشایەوە، دوای ئەوە ئەدهم بارزانی لەگەڵ باقی کەسوکاری پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد.[١][٢][٣] ساڵی ٢٠١١ گرژییەکانی نێوان خۆی و پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوەی ئیدیعای کرد کە مەسعوود بارزانی پێویستی بە چاکسازی هەیە ئەگەر بیەوێت متمانەی خۆی بپارێزێت، دەستی پێکرد.[٤] ساڵی ٢٠١٤ لە حیزبی دیموکراتی کوردستان بەجێهێشت و دەستی لە سەرجەم پۆستە حکومییەکانی کێشایەوە.[٣] لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٥ دوای ڕەخنەگرتن لە مەسعوود بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، خواستی خۆی بۆ دامەزراندنی بزووتنەوەیەکی سیاسی نوێ دەربڕی.[٥] ناوبراو ڕەخنەی لە پەیوەندییە نزیکەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا گرت و دژایەتی بوونی تورکیای لە کوردستانی عێراق کرد.[٦] زۆرجار داوای ئازادکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراوی هەرێمی کوردستان لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکرد.[٧] ناوبراو بە ئاماژەدان بە دەستێوەردانی تورکیا لە کوردستانی ئێراق، ڕایگەیاند کە "هەرکاتێک تورکیا پارچە خاکێکی داگیر کردبێت، هەرگیز لێی نەکشاوەتەوە"، داوای لە تورکیا کرد ململانێی خۆی لەگەڵ پەکەکە لەناو سنوورەکانی تورکیادا بهێڵێتەوە.[٨] لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢١ نامەیەکی بۆ سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس ناردووە و تیایدا پشتیوانی خۆی بۆ ئەوان لە دژی ئیسرائیل دەربڕیوە.[٩]
پەیوەندی لەگەڵ حوسێن وەلیئۆغلو هەبووە، لە ساڵی ١٩٩٩ میوانداری وەلیئۆغلو دەکات لە شاری سۆرانی بۆ مەشق و ڕاهێنان.[١٠] لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩دا ئیسحاق ساغلام، سەرۆکی خوداپار سەردانی کرد.[١١]
لە کۆتاییدا هاتنی بۆ هەولێر قەدەغە کرا.[١٢] لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێری حکوومەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەدهەم بارزانی دەرکرد.[١٣]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)