ئەردێخان
Ardahan Erdêxan | |
---|---|
وڵات | کوردستان |
پارچە | باکووری کوردستان |
پارێزگا | ئەردێخان |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ٤٠٨٧٥ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی)،ئازهربایجانی،تورکی،گورجی |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٧٨ |
ئەردەھان یەکێک لە شارەکانی باکووری کوردستانە و ناوەندی پارێزگای ئەردێخانە. ئەم شارە کەوتوەتە ناو دەوڵەتی تورکیا، لەسەر سنوری دەوڵەتی جۆرجیایە.
مێژووی ئەم شارە ھەتا ساڵی (٧٥٣) ئاشکرایە، قەیسەری ئورارتوو ئەردەھانی خستووەتە ژێر دەسەڵاتی خۆی. ئەردەھان چەندەھا جار کەوتووەتە بەر ھێرشی گورجی و ئێرانی و ڕووسەکان، پێش دروست بوونی دەوڵەتی تورکیا ٪٩٠ دانیشتوانی ناوچەکە کورد بوون. ئەم ھەرێمە بۆیەکەمجار لە ساڵی ١٤٧٩ لەلایەن عوسمانیەکانەوە داگیرکراوە، ئەم ناوجەیە چەندین جار بووەتە جێی کێشمەکێشی دەوڵەتەکانی فارس و تورک و ڕوس و جۆرجی و ئەرمەنی و کورد.[١]
سەرەڕای بەتورک کردن و بە داگیر کردنی ناوچەکە و دەرکردنی کوردان زۆرینەی لە کورد پێک ھاتووە، ئەنجا لە جۆرجی و ئەرمەنی و ئازەری و تورک.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەردێخان تێدایە. |