ئەردەشێری یەکەمی ساسانی ناسراو بە ئەردەشێری بابەکان دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتیی ساسانی بوو.
ئەردەشێر I 𐭠𐭥𐭲𐭧𐭱𐭲𐭥 | |
---|---|
شاهنشای ئێران | |
![]() دینارێکی زێڕینی ئەردەشێری یەکەم، ٢٣٠ز | |
شای پارس | |
فەرمانڕەوایی | ٢١١/٢١٢-٢٢٤ز |
پێشوو | شاپوری پاپەکان |
جێگر | فەرمانگە هەڵوەشایەوە |
شاهنشای ئیمپڕاتۆریەتی ساسانی | |
ماوەی دەسەڵات | ٢٢٤-٢٤٢ز |
تاج لەسەر نان | 226 تەسیفۆن |
پێشوو | ئەردەوانی چوارەمی ئەشکانی |
جێگر | شاپووری یەکەم |
Co-ruler | شاپووری یەکەم (٢٤٠-٢٤٢ز) |
ھاوسەر | مورۆد |
منداڵ(ەکان) | شاپووری یەکەم |
خێزان | خانەدانی ساسانی |
باوک | پاپەگ یاخود ساسان |
دایک | ڕۆداگ |
لەدایکبوون | نەزانراو تیرودا, Khir, پارس |
مردن | شووباتی ٢٤٢ز |
ئایین | زەردەشت |
بەپێی پەڕتووکی کارنامەی ئەردەشێری بابەکان، کە لە سەدەی ٦ی زایینی نووسراوە، بەڵام ئەگەڕێتەوە سەردەمانی ئەردەشێری یەکەم و شاپووری یەکەمی کوڕی. ئەوا ئەردەشێر بە بنەچە ئەگەڕێنەوە سەر دارا (داریووش)، کۆتا فەرمانڕەوای هەخامنشی.[١] ئەردەشێر لە نامەیەکدا لە لایەن ئەردەوانی ئەشکانی پێی وتراوە «هەی کورد تۆ گەورە بووی لە ناو خێمەی ڕەشماڵنشینە کوردەکان».
وشەی کورد لە پاڵەوی بە 𐭪𐭥𐭫𐭲 کورت- سەرچاوەی گرتووە، کە زاراوەیەکە بۆ «کۆچەر» یان «ڕەشماڵنشین». دوای داگیرکردنی فارس لەلایەن موسڵمانان، ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبی وەک کورد وەرگیراوە، و بە تایبەتی بۆ ھۆزە کۆچەرییەکان بەکارھاتووە.
باس لەوە کراوە کە ناوەکە ڕەنگە ڕەنگدانەوەی شوێنێکی سەردەمی بڕۆنزیی کار-دا بێت،[٢] کە ھاوپێچ لەوانەیە ڕەنگدانەوەی ناوچەیەکی عەرەبی (بەپێی قورئان) جودی بێت.[٣] کە ئەمەش نەژادی ئەردەشێر دەگەڕێنێتەوە سەر کورد و نزیکیی لە کوردانی ئەم سەردەمە. بوونی خاکێک بە ناوی «کاردا» لە سەرچاوە سۆمەرییەکان لە ھەزارەی سێیەمی پێش زایین، لەسەر پارچە قوڕینێکی سۆمەری کە ئاماژە دەکات بۆ «خاکی کاردا» لە ناوچەکانی سۆمەریدا،[ئ] کە ڕەنگە نزیک ھەولێر و باشووری دەریاچەی وانی ئێستا بێت. ھەندێک لە زانایان ئەمەیان بە گرووپەکانی دواتری وەک کاردۆخییەکان داناوە کە زەینەفۆن لە ئاناباسیسدا باسی کردووە، کە لە ھەمان ناوچەدا ژیاون و پەیوەستیان ھەیە بە باپیرانی کوردەوە.[٤][٥]
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite journal}}
: line feed character لە |سەردێڕ=
لە 56 (یارمەتی)
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |