ئەرکی دوایی قوتابخانە | |
---|---|
سەرناو | 방과 후 전쟁활동 |
لەسەر بنچینەی | Duty After School |
بابەتی سەرەکی | alien invasion |
چەشن | خەیاڵی زانستیی سەربازی، جووڵەی ھەستبزوێن |
پەخشکەری ڕەسەن | تیڤینگ |
وڵاتی بنەڕەت | کۆریای باشوور |
زمانی سەرەکی | زمانی کۆری |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | ستۆدیۆی دراگۆن، GTist |
وەرگیراوە لە کارەکانی | Ha Il-kwon |
وێبگە | https://www.tving.com/contents/P001693843 |
ئەرکی دوایی قوتابخانە (بە ئینگلیزی: Duty After School) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆریای باشوورە لە ساڵی ٢٠٢٣ کە شین هیون-سو، لی سۆن-وۆن، ئیم سێ می، کون ئیون-بین، کیم کی-هی، کیم مین-چول، کیم سوو-هی، کیم سوو-گیوم، شین سوو هیون, شین هی جی, ئاهن دا ئۆن, ئەن دۆ گیۆ, یو جو ها, ئۆو سێ ئۆن, وو مین گیۆ, یۆن جونگ بین, لی یۆن, جی مین هیوک, چۆی مون هی، هۆنگ سا بین ڕۆڵی تێدا دەبینن. زنجیرەکە بەسەر دوو بەشدا دابەشکرابوو: بەشی یەکەم لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ پەخشکرا و بەشی دووەم لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣ پەخشکرا. چیرۆکی زنجیرەکە باسی قوتابیانی قۆناغی سێیهمی قوتابخانهیهكی ئامادهیی دهكات لهكاتێكدا كه زهوی ڕووبهڕووی داگیركاری بوونهوهرانی نامۆی ئاسمانی بووهتهوه و لهبری ئهوهی تاقیكردنهوهی قبوڵكردنی زانكۆ ئهنجام بدهن دهبێت لهدژی بوونهوهرهكان بجهنگن.[١] وێنەگرتن لە مانگی ئابی ٢٠٢١ دەستی پێکرد. لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ پێکهاتەی کاستی فیلمەکە و وادەی بڵاوکردنەوەی زنجیرەکە ئاشکرا بوو. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە کە سێ ئەڵقەی یەکەم بە یەکجار لە ٣١ی مانگدا بڵاودەکرێتەوە.[٢]