ئەساسنز کرید ئۆدیسی Assassin's Creed Odyssey | |
---|---|
![]() | |
پەرەپێدەر | یوبیسۆفت کویبەک |
بڵاوکەرەوە | یوبیسۆفت |
دەرھێنەر | جۆنەثن دومۆنت سکۆت فلیپس |
بەرھەمھێنەر | مارک-ئەلێکسیس کۆسێ |
شێوەساز | جولین گالاودیک جۆردان ثیبۆوست |
ھوونەرمەند | ثیری دێنسێریاو |
نووسەر | جۆنەثن دومۆنت مێلیسا ماککۆوبری ھیوگۆ گیارد |
ئاوازدانەر | زە فلایت |
زنجیرە | ئەساسنز کرید |
بزوێنەر | ئەنڤیڵ |
سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ |
بڵاوبوونەوە | مایکرۆسۆفت ویندۆز ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨ پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن ١٩ی تشرینی دووەم ٢٠١٩ |
چەشن | ڕۆڵبینینی ئەکشنە ،ئەکشن، سەرکێشی |
شێواز | تاک-یاریزان |
ئەساسنز کرید ئۆدیسی (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Odyssey) یارییەکی کایەی ڕۆڵگێڕانی شەڕکەرە لەلایەن یوبی سۆفت کویبەک گەشەی پێدراوە و لەلایەن یوبی سۆفت بڵاوکراوەتەوە. یانزەیەمین بەشی زنجیرەی ئەساسنز کریدە و دوابەدوای یاری ئەساسنز کرید ئۆرجینز بڵاوکراوەتەوە. ڕوداوەکانی یارییەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١–٤٢٢ی پێش زاین، چیرۆکی یارییەکە باسی میتۆلۆژیای یۆنانیی شەڕی پێلۆپۆنیسۆس دەکات لە نێوان ئەسینا و سپارتا، یاریکەر جڵەوی شەڕکەری بەکرێگیراو لە یۆنانی کۆن دەگرێتە دەست کە بە دوو کارەکتەری جیاوز (ئەلێکسیۆس و کاسەندرا) دەردەکەوێت، لە ھەردوو بەرەی ململانێکە دەجەنگێت بۆ دۆزینەوە و یەکخستنەوەی خێزانەکەی.
ئەساسنز کرید ئۆدیسی لە ٥ی تشرینی یەکەم ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە بۆ سەکۆکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ.
ڕوداوەکانی ناو یارییەکە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی ٤٣١ی پێش زاین لە ماوەی شەڕی پێلۆپۆنیسۆس، جەنگەکە لەنێوان دوو لایەنی زۆر گەورە و بەھێزە کە سپارتا و ئەسینایە. یارییەکە باس لە جەنگاوەرێکی بەکرێگیراو دەکات بەناو ئەلێکسیۆس (یان کاسەندرا، ھەڵبژاردنی ھەریەکێکیان بەپێ خواستی یاریکەرە) کە شەڕکەرێکی سپارتانە و لە ھەردوو لایەنی شەڕەکە ڕۆڵدەبینێت کە لایەنی یەکەم سپارتا و لایەنی دووەم ئەسینایە، کارەکتەری ئەم یارییە بەھۆی ڕوداوێکەوە خێزانەکەی لێک پەرتەوازە بوە و ھەوڵی گەڕان و دۆزینەوە و یەکخستنەوەی ئەندامانی خێزانەکەی دەدات، لەم نێوەندەشدا یاریکەر چاوی بە چەندنین کەسایەتێکی میژوویی دەکەوێت وەک سوقرات، ئەفلاتوون، میژوونووس ھێرۆدۆت و سەرکردەکانی ئەسینا کلیون و پێریکلس، کە کەسایەتییەکانیان لەسەر شیوازی مێژوویی ڕاستەقینە وەرگیراوە.
یاریکەر ڕۆڵی جەنگاوەرێکی بەتوانا دەگێڕێت و ھەردوو کارەکتەر (ئەلێکسیۆس و کاسەندرا) ھەمان چیرۆکیان لە یارییەکە ھەیە بەڵام کەسایەتیان جیاوازە، لە ھەر ئەرکێکی ناو یارییەکە چەندین دیالۆگ و داواکاری دێتە پێش کە یاریکەر خۆی ھەڵیاندەبژێرێت، ھەڵبژاردنی ھەر دیالۆگێک وادەکات کە یارییەکە بەو شێوەیە بڕوات کە یاریکەر ھەڵیبژاردووە، یارییەکە بە ٩ شێوازی جیاواز کۆتایی دێت و ھەر کۆتاییێکیش پەیوەندی بەو بژاردانەوە ھەیە کە یاریکەر ھەڵیبژاردووە. یارییەکە خاوەنی نەخشەیەکی گەورە و ڕەنگینە بەجۆرێک یاریکەر ھەر ناوچەیەکی بوێت دەتوانێت بۆی بچیت و بەپێی ئاست(ڵیڤڵ)ـی یاریکەر دەتوانێت شەڕی تێدابکات، یارییەکە شەڕی وشکانی و شەڕی سەر کەشتی و ناو ئاو لەخۆی دەگڕیت. وردەکارییەکی زۆر لە ھەر ناوچەیەک لە ناوچەکانی ناو یارییەکە بەکارھاتووە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لەو یارییەدا بوونیان ھەیە بەجۆڕێک کە بەپێی سیستەمێک لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە پێکەوە دەژین وەک ئەوەی بەڕاستی ھەست بە ژیانی ئەو سەردەمە مێژوویییە بکەی. شێوزی جەنگین و شەڕکردنی یاریکەر بەشیوەیەکی ئاکشن و ورد دروستکراوە بەجۆرێک چەندین تایبەتمەندی و جوڵەی جیاواز ھەن کە یاریکەر دەتوانێت بیانکاتەوە و بەکاریانبھێنیت، کە چێژێکی زیاتر و ڕاستەقینە تر بە یارییەکە دەبەخشێت.