ئەستێرەی زەبەلاح (بە ئینگلیزی: Giant star) ئەستێرەیەکە کە نیوەتیرە و درەوشانەوەی لە ئەستێرەیەکی زنجیرەی سەرەکی (یان گرگن) کە ھەمان پلەی گەرمیی ڕووتەختی ھەبێت زیاترە.[١] دەکەونە سەرووی زنجیرەی سەرەکییەوە لەسەر ھێڵکاریی ھێرتسپرۆنگ-ڕاسێل.[٢] ھەردوو زاراوەی زەبەلاح و گرگن بۆ ئەو ئەستێرانەی کە درەوشانەوەیان تەواو جیاوازە سەرەڕای پلەی گەرمی یان جۆری شەبەنگیی ھاوشێوەیان ھەیە لەلایەن ئەینار ھێرتسپرۆنگەوە لە دەوروپشتی ١٩٠٥دا داڕێژراون.[٣]
ئەستێرە زەبەلاحەکان نیوەتیرەیان چەند سەد ھێندەی خۆر گەورەترە و درەوشانەوەیان لە نێوان ١٠ بۆ چەند ھەزار ھێندەی خۆردایە. بە ئەو ئەستێرانەی کە ھێشتا لە زەبەلاحەکان درەوشاوەترن دەوترێت سەرووزەبەلاح و ژوورزەبەلاح.
ھەروەھا ڕەنگە ئەستێرەیەکی گەرم و درەوشاوەی زنجیرەی سەرەکی بە زەبەلاح ئاماژەی پێ بدرێت، بەڵام بە ھەموو ئەستێرەیەکی زنجیرەی سەرەکی دەوترێت گرگن گرنگ نییە چەندێک گەورە و درەوشاوە بێت.[٤]
{{cite book}}
: |edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
{{cite book}}
: |edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ئەوانی تر (بەستەر)
{{cite journal}}
: |bibcode=
length بپشکنە (یارمەتی)
![]() |
بڕوانە ئەستێرەی زەبەلاح لە ویکیفەرھەنگ، ویکیفەرھەنگی ئازاد. |
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەستێرەی زەبەلاح تێدایە. |
![]() | ئەم گەردوون وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |